ھێرشبەرە ترسناکە فەرەنسیەکە بەرناکەوێت
ھەریەک لە یانەکانی چێلسی و مان یونایتدی ئینگلیزی لە ھەوڵی ئەوەدان ئەنتۆنی کاریزمانی ھێرشبەری یانەی ئەتلەنتکۆ مەدریدی ئیسپانی و ھەڵبژاردەی فەرەنسا ببەنە ریزی یانەکەیان، لەلایەن خۆشیانەوە یانەی چێلسی بۆ شوێنگەرەوەی ھازارد ئەم یاریزانەی کردۆتە ئامانج و بڕی ٦٠ملیۆن جونەی ئیستەرلینی بۆ ئامادە کردوە ، رۆژنامەی سەنی بەریتانی ئەوەیان دووپات کردۆتەوە کەوا بەرپرسانەی یانەی بلوز بە ھیوای ئەوەن ئەم یاریزانە بگوازنەوە لە ھاوینی ئەمساڵ ھەمان سەرچاوەش ئاماژەی بەوە داوە کە بەرپرسانەی یانە شینەکە بڕە پارەیەکی باشیان بۆ دابین کردوە بۆ ئەوەی یانەکە بلانکۆس دەستبەرداری ببن ئەم ھێرشبەرە ترسناکە لە یاریگای فیسنتی کالدیرۆن بگوازنەوە ، لەلایەکی دیکەوەش یانەی مان یونایتدیش ھەوڵی بەدەستھێنانی کاریزمانی داوە بۆ ئەوەی بگوازێتەوە ریزی یانەکەی و بڕی ٨٠ملیۆن یۆرۆی بۆ دابین کردوە، ئەنتۆنی لە ٥٨یاریدا ٣٨گۆڵی تۆمارکردوە لە ساڵی ٢٠١٤وەلە یانەی ریال سۆسیداد ھاتۆتە ریزی یانەی ئەتلەنتیکۆمەدرید.
کارزان کانەبی
