یۆڤانتۆس دانیلۆی دەوێت

یۆڤانتۆس دانیلۆی دەوێت
یۆڤانتۆس دانیلۆی دەوێت
یانەی یۆڤانتۆسی ئیتالی لە ئێستادا بیر لە واژووکردنی گرێبەست دەکاتەوە لەگەڵ یاریزانی بەرازیلی و یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی دانیلۆ دەکاتەوە بۆ ئەوەی لە ھاوینی ئەمساڵ بیگوازێتەوە ریزی پێکھاتەی یانەکەی ، پێگەی ئەلیکترۆنی کالیچۆ ئەوەی بلاو کردۆتەوە کەوا ئەلیگری ڕاھێنەری یانەی خانمە پیرەکە لە ئێستادا ئارەزووی مۆرکردنی لەگەڵ دانیلۆی ڕاھێنەری ھێلی بەرگری یانەی ریال مەدرید دەکات ، بۆ ئەوەی بیکاتە شوێنگەرەوەی یاریزانی نەمساوی ستیڤان لیشتستاینری تەمەن ٣٢ی ساڵی تیپەکەی دەکات، رۆژنامەی توتو سپۆرتیش ئەوەی بلاو کرۆدتەوە کە گواستنەوەی دانیلۆ بڕی ٢٠بۆ ٢٥ملیۆن یۆرۆی پێویستە لە ئەگەری دەست بەرداربوون لەم یاریزانە ، رۆیشتنی ئەم یاریزانەش بەھۆی ئەوە دێت کە ھاندەرانی یانەی شاھانە ھێرشیان کردۆتە سەری لە ئاستی ناوبراو رازی نەبووینە چەندین ھوتافیان لە دژی گوتۆتەوە ، دانیلۆی تەمەن ٢٤ساڵیش لە یانەی پۆرتۆوە پەیوەندی بە ریال مەدرید کردوە لەم وەرزە گرێبەستەکەشی تاکو کۆتایی ساڵی ٢٠٢١، بەڵام لە ئیستادا جگە لە یانەی یۆڤی ، یانەی ئەنتەرمیلانیش ھاتۆتە سەر ھێل بۆ گواستنەوەی ئەم یاریزانە لە ٢٠یاری یانەی مێرنگی بەشداربووە تەنیا ٢گۆڵی تۆمارکردوە.
کارزان کانەبی
Top