ستافی راهێنەرانی هەڵبژاردەی كوردستان دەستنیشان كرا

ستافی راهێنەرانی هەڵبژاردەی كوردستان دەستنیشان كرا
خەسەرەو گورونی راهێنەری هەڵبژاردەی كوردستان ستافی راهێنەرانی هەڵبژاردەكەی دەستنیشان كرد، كە یاوەری هەڵبژاردەی كوردستان دەكەن بۆ بەشداریكردن لە دووەمین پاڵەوانێتی كۆنیفا لە هەرێمی ئەبخازیا لە وڵاتی رووسیا.
بە پێی سەرچاوەیەكی باوەرپێكراو ستافی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی كوردستان دەستنیشاكراوە و پێكهاتووە لە (خالید موسی راهێنەری یانەی گارە و دارەوان قادر راهێنەری یانەی كەركووك) وەكو یاریدەدەری راهێنەری هەڵبژاردەی كوردستان و (فاخیری عەلی راهێنەری گۆڵپارێزی یانەی هەولێر) وەكو راهێنەری گۆڵپارێزی هەڵبژاردەكە دەستنیشانكراوە لەگەڵ راهێنەر خەسرەو گورون راهێنەری هەڵبژاردەكە كاری خۆیان بۆ ئامادەكردنی هەڵبژاردەی كوردستان دەكەن لەم پاڵەوانێتیە.
تا ئێستا یەكێتی تۆپی پێی كوردستان بەفەرمی ناوەكانی پەسند نەكردووە یاخود رانەگەیاندووە، بەڵام چاوەروان دەكرێت رۆژی سێشەممە یاخود چوارشەممە بەفەرمی ناوەكان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسی پەسند بكرێت.
جێگەی باسە لە كۆتایی مانگی پێنج یارییەكانی دووەمین پاڵەوانێتی كۆنیفا دەست پێ دەكات بە بەشداریكردنی 12 هەڵبژاردە.
رێبین رەمزیوێنە: سامان بروسك
Top