چوار ناوبژیوانەكەی بەشداربوو لە پاڵەوانێتی كۆنیفا دەستنیشان كرا

چوار ناوبژیوانەكەی بەشداربوو لە پاڵەوانێتی كۆنیفا دەستنیشان كرا
یەكێتیی تۆپی پێی كوردستان لە كۆبوونەوەی رۆژی شەممەدا چوار ناوبژیوانی دیاریكرد، بۆ بەشداریكردن لە بەڕێوەبردنی یارییەكانی جامی كۆنیفا.
ئەم ناوبژیوانانە بە راسپاردەی لێژنەی ناوبژیوانانی كوردستان دیاریكراوە و لە كۆبوونەوەی یەكێتیەكە پەسند كراوە ناوبژیوانەكانیش بریتیین لە (لەبیب حەبیب، دارا جەلال، محەمەد حەسەن، سەفین قادر).
پاڵەوانیەتیی دووەمی جامی كۆنیفا بۆ هەڵبژاردەی هەرێمەكان، لە كۆتایی مانگی ئایاری داهاتوو لە هەرێمی ئەبخازیا لە رووسیا بە بەشداریی 12 هەڵبژاردە دەستپێدەكات و ماوەی هەفتەیەك دەخایەنێت.
رێبین رەمزی
Top