کچانی ئەفرۆدێت ئامادەکاری دەکەن بۆ خولی تۆپی پێی عێراقی
بەمەبەستی بەشداری کردن لە یارییەکانی خولی تۆپی پێی کچانی یانەکانی عێراقی لە ئاستی یاریگای ١١ یاریزانی کە بڕیارە لە ١٥ی ئەم مانگە یارییەکانی دەست پێبکات، کچانی ئەفرۆدێتی شاری سلێمانیش یەکێک دەبێت لە تیپە بەشداربووەکانی خولەکە لە ئێستادا ئامادەکارییەکانی چڕ کرۆدۆتەوە بۆ ئەم خولە، لەم بارەشەوە عەباس فەرەج ڕاھێنەری تیپی تۆپی پێی کچانی یانەی ئەفرۆدێت بۆ ماڵپەری گوڵان میدیا گوتی" ئێمە بڕیارە لە ١٥ی ئەم مانگە یارییەکانی خولەکە دەست پێبکات ئێمەش بەشدارین وەکو کچانی ئەفرۆدێت، لەئێستادا ئامادەکارییەکانمان چڕکرۆدتەوە بۆ ئەوەی بتوانین ئەنجامی باش بەدەست بھێنین کردنەوەی پاڵەوانیتیەکە لە شاری بەغداد دەبێت دواتر یارییەکانی دەوستێ بەھۆی تاقیکردنەوەکانی قوتابیان، ئێمەش لە کۆمەڵەی یانەکانی باکورین لەگەڵ ھەریەک لە یانەکانی زێرەڤانی و ئافرەتانی کەرکووک و گازی باکور یاری دەکەین ، یارییەکانیشمان لە یاریگاکانی ھەرێمی کوردستان دەبێت بەھیوای ئەوەین بتوانین ئەنجامێکی دڵخۆشکەر بەدەست بھێنین.
کارزان کانەبی-سلێمانی
