یاریزانێکی ھەولێر داوای لێ بوردن لە ھاندەرانیان دەکات

یاریزانێکی ھەولێر داوای لێ بوردن لە ھاندەرانیان دەکات
یاریزانێکی ھەولێر داوای لێ بوردن لە ھاندەرانیان دەکات
دوای ئەوەی دوێنێ شەو یانەی وەرزشیی ھەولێر لەسەر یاریگای خۆی و لەبەردەمی ھاندەرانی دوو چاری شتێکستێکی چاوەڕوان نەکراو بوو لە سەریاریگای خۆی لە میانی یارییەکانی چوارگۆشەی زێرینی خولی نایابی یانەکانی کوردستان لەبەرامبەر یانەی دھۆک بە ئەنجامی(٢-١)گۆڵ، لە دوای ئەم شکستەش میران خەسرۆ یەکێک لە یاریزانە ھەر بەتواناکانی یانەکە لە تۆری کۆمەلایەتی فیسبوک دەلێ" زۆر داوای لێ بوردنتان لێ دەکەم ھاندەرە بەوەفاکان بەڕاستی من وەکو خۆم خراپترین بووم ، بەڵام بەلێنتان پێ دەدەم ھەموو شتێک بەدلێ ئێوە دەبێت دووبارە زۆر داوای لێ بوردنتان لێ دەکەم، ئەمەش دڵسۆزی ئەم یاریزانە دەردەبرێت کە دان بە ھەلەی خۆی دادەنێت لەم یارییە ئاستی وەکو پێویست نەبووە بەلێنیش دەدات کە لە یارییەکانی داھاتوو ئاستی ڕاستەقینەی خۆیان پێشکەش دەکەن بۆ بەدەستھێنانی شەڕی نازناوی خولەکە، یانەی ھەولێر لە پلەی دووەم دێت بە کۆکردنەوەی ٥خاڵ.
کارزان کانەبی
Top