بەرشلۆناو چێلسی کێبرکێ بەدەستھێنانی گۆڵپارێزێک دەکەن

بەرشلۆناو چێلسی کێبرکێ بەدەستھێنانی گۆڵپارێزێک دەکەن
بەرشلۆناو چێلسی کێبرکێ بەدەستھێنانی گۆڵپارێزێک دەکەن
ھەردوو یانەی بەرشلۆنای ئیسپانی و یانەی چێلسی ئینگلیزی کێبرکێ بەھێز دەکەن لەسەر بەدەستھێنانی تواناکانی گۆڵپارێزی ئینگلیزی فرازیرفورستر گۆڵپارێزی یانەی ساوسامپتۆن بۆ گواستنەوەی ناوبراویان بۆ ریزی یانەکانیان، بەپێی ھەواڵی رۆژنامەکانیش یانەی چێلسی ئینگلیزی دوای بڕیاری جێھیشتنی گۆڵپارێزی بەلجیکی کورتوا یانەکە دەیوێت شوێنی ناوبراو پڕبکاتەوە بۆ ئەوەی گرفتی گۆڵپارێز بۆ درووست نەبێت بۆیە ھەموو ھەولێکی خستۆتە گەڕ بۆ ڕازی کردنی ئەم گۆلپارێزە ئینگلیزیە ئەم گۆڵپارێزەش بۆ ماوەی ٧٠٨خولەک گۆڵەکەی خۆی پاڕستووە لە ھەژانی تۆری خۆی ، ئاست بەرزی ئەم گۆڵپارێزە وای لە بەرپرسانی یانە کەتالۆنیەکە کردووە بۆ ئەوەی گرێبەستی پێشکەش بکەن و بیگوازنەوە ریزی یانەکەی لە ئێستادا بەرشلۆنا بە توندی ھاتۆتە سەر ھێل بۆ ئەوەی ئەم یاریزانە بگوازێتەوە ریزی تیپەکەی بەھۆی رۆیشتنی تیر شتیغنی گۆڵپارێزی ئەڵمانی بەھۆی یا پێ نەکردنی لە خولی یانەکانی ئیسپانیا ، بەرپرسانی یانەکانیش بڕی ٢٠ملیۆن جونەیی ئیستەرلنیان بۆ ئەم گۆڵپارێزە ئینگلیزەیە تەرخان کردوە ، رۆژنامەی تەلیگراف ئەوەی ئاشکرا کردوە کەوا کۆنتی ڕاھێنەری نوێ یانەی چێلسی ئەم گۆڵپارێزەی ڕازی کردووە بۆ یاری کردن لە ریزی یانەی بلوز لە وەرزی نوێ ، پێشووتریش ھەردوو یانەی بلوز بارشا شەڕی بەدەستھێنانی گۆڵپارێزی ئیتالی دونارومای یانەی میلانیان کردبوو بۆیە تاکو ئێستاش یەک لای نەبۆتەوە کە وەرزی نوێ درێسی کام یانە دەپۆشێت.
کارزان کانەبی
Top