ھەولێر لەبەردەم ھاندەرانی بە دھۆک دۆڕا
ھەولێر لەبەردەم ھاندەرانی بە دھۆک دۆڕا
کارزان کانەبی
لەمیانی یارییەکانی چوارگۆشەی زێرینی خولی نایابی یانەکانی کوردستان ئەمڕۆ شەممە لەسەر یاریگای نێودەوڵەتی شەھید فەرەنسۆ ھەریری لە یارییەکی بەھێزدا کوڕانی ھەولێر میوانداری یانەی دھۆکیان کرد لەم یارییەشدا یاریزانانی ھەردوو یانە توانیان ئاستێکی بەرز پێشکەش بکەن لە یارییەکە لەسەرەتا یانەی ھەولێر دەست پێشخەری کرد لە تۆمارکردنی گۆلێک لە رێگەی رابەر خالید، بەڵام دھۆکییەکانیش چەندین ھێرشی یەک لە دوای یەکیان بردە سەر گۆڵی ھەولێر لەم ناوەشدا ھێرشبەرانی یانەکە توانیان دووجار تۆری گۆڵی یانەی وەرزشیی ھەولێر بھەژێنن و یارییەکەش بە سەرکەوتنی یانەی دھۆک بە ئەنجامی(٢-١)گۆڵ بە کۆتایی ھات، دھۆکیش بە سێ خاڵ گەڕایەوە شاری دھۆک، ئەمەش ریزبەندی یانەکانە.
١-پێشمەرگەی ھەولێر٨خاڵ
٢-ھەولێر٥خاڵ
٣-دھۆک٤خاڵ
٤-زاخۆ٤خاڵ
