گواردێلا پڵان بۆگواستنەوەی یاریزانێکی ریال مەدرید دادە رێژێت
گواردێلا ڕاھێنەری نوێ یانەی مان سیتی لە ئێستاوە پلانی داناوە بۆ گواستنەوەی چەندین یاریزانی ئەستێرە لە یانەکانی تری خولەکانی ئەوروپا، یەکێک لەم یاریزانانەی کە گواردێلا تامەزرۆیتی گواستنەوەی یاریزانی ھێلی بەرگری یانەی ریال مەدرید کارفەخالە کە ڕاھێنەرە ئێسپانیاکە ئامانجی گواستنەوەی داناوە ، رۆژنامەی مارکای ئیسپانیش ئەوەی ئاشکرا کردوە کە گواردێلا ناوی ھەریەک لە یاریزانانی ئاشکرا کردوە کە ھیوای گواستنەوەی ئەوانی ھەیە ئەمیش ھەریەک لە یاریزانان دانی کارفەخال و زابالایتا و باکاری سانیایە کە ھیوای ئەوەی ھەیە ئەمانە ببنە یاریزانی یانەی مان سیتی لە وەرزی نوێ خولی ئینگلیزی ، گواردێلا ئەوەشی ئاشکرا کردوە کە دانی یەکێکە لە یاریزانە لاوە بەتواناکان کە زۆر پێ سەرسامە لە یاری کردنی لە رووی تەکنیکی یاری کردن ئاستێکی بەرزی ھەیە ، جگە لەم یاریزانانەش گواردێلا نیازی ئەوەی ھەیە لەگەڵ تەواو بوونی لە ئەرکی یانەی باڤاری ھەریەک لە یاریزانان تیاگۆ ئەڵکەنتەرا و خوان بیرنات و مارتینیز لەگەڵ خۆی بباتە یانە ئینگلیزیەکە ، جگە لەمەش گواردێلا چاوی لەسەر دانیال ئەلڤێسی یاریزانی یانەی بەرشلۆنە و ھەڵبژاردەی بەرازیلیشە و فلیپ لامی کاپتنی ھەڵبژاردەی ئەڵمانیاشە بۆ یانە ئینگلیزکە، بردنی کارفەخالیش لە ھەمووی گرنگترە چونکە لە ئێستادا دانی لەلایەن زیزۆی ڕاھێنەری ریال پشتگوێ خراوە بەتایبەت لە یاری فۆلسبۆرگیش یاری پێ نەکردوە ، کارفەخالی تەمەن ٢٤ساڵ لە ١٦یاری ئەمساڵ یاریزانی سەرەکی بووە یەک گۆڵی لە خولی یانە پاڵەوانی ئەوروپا کردوە.
کارزان کانەبی
.
