یۆڤانتۆس بۆ بەدەست ھێنان رۆدرێگزی شەڕی یانەکانی ئینگلتەرا دەکات
دوای ئەوەی خامێس رۆدرێگز بە شێوەیەکی سەرەکی یاری پێ ناکرێت لەلایەن ڕاھێنەری یانەی شاھانە زیزۆ بۆیە ئەم یاریزانە نیگەران بووە لە دانیشتنی لەسەر کورسی یەدەگ بۆیە ھەموو ھەولێکی چڕکردۆتەوە بۆ ئەوەی یانەیەکی تر بدۆزێتەوە، پێگەی ئەڵکترۆنی توک سپۆرتیش ئەوەی ئاشکرا کردوە کە ھێرشبەری کۆلۆمبی خامێس رۆدرێگزی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی لە ھەوڵی ئەوەیە لەگەڵ یانەی یۆڤانتۆش بگەنە رێکەوتن بۆ گواستنەوەی ناوبراو، پێگەکانی وڵاتی ئیتالیاش ئەوەیان ئاشکرا کردوە کە یانەی ریال رێکەوتووە لەسەر گواستنەوەی رۆدرێگز بۆ یانەی یۆڤانتۆسی ئیتالی بۆ ئەوەی ئەوان سوود لە توانای ئەم یاریزانە وەربگرن، بەڵام مەرجی یانەی شاھانە ئەوەیە کە دەبێت یانە ئیتالیەکە دەستبەرداری مۆرتا بێت بۆ ریزی یانەکەیان ئەگەریش نا دەبێت یانە ئیتالیەکە ٦٠ملیۆن جونەیی ئیستەرلینی بداتە یانەکە بۆ دەستبەرداربوونی ، لە ئێستادا جگە لەم یانە ئیتالیە ھەریەک لە یانەکانی مان یونایتد و چێلسی ھەوڵی زۆریان داوە بۆ گواستنەوەی ئەم یاریزانە، رۆدرێگزی تەمەن ٢٤ساڵ لە ١٩یاری ئەم وەرزەی ریال بەشدار بووە لە ١٣ یاری یاریزانی سەرەکی بووە و تەنیا ٥گۆڵیش تۆمار کردوە لە دوو وەرزی ڕابردوو بەبەھای ٨٠ملیۆن یۆرۆ لە یانەی مۆناکۆ وە ھاتە ریال مەدرید و گرێبەستەکەی تاکو کۆتایی ساڵی ٢٠٢٠دەبێت.
کارزان کانەبی
