12 هەڵبژاردە لە كیشوەری ئاسیا سەركەوتن بۆ قۆناغی كۆتایی یارییەكانی پاڵاوتن بۆ جامی جیهانی 2018
هەریەكە لە هەڵبژاردەكانی (ئوستراڵیا، ژاپۆن، تایلاند، كۆریای باشوور، سعودیە، ئیران، قەتەر، ئۆزباكستان) وەكو پێشەنگی كۆمەڵەكان سەركەوتن و هەریەكە لە هەڵبژاردەكانی (عێراق، سوریا، چین، ئیمارات) بە باشترین خاوەن پلەی دووەمی كۆمەڵەكان سەركەوتن.
وا بریارە لە رۆژی 12/4/2016 تیروپشكی یارییەكانی قۆناغی سێیەم ئەنجام بدرێت، كە تیاییدا 12 هەڵبژاردەكە بەسەر دوو كۆمەڵە دابەش دەكرێن و لە هەر كۆمەڵەیەك 2 هەڵبژاردە بۆ جامی جیهانی 2018 سەردەكەوێت پاشان خاوەن پلەی سێیەمی هەردوو كۆمەڵە دوو یاری یەكلاكەرەوە لەگەڵ یەكتری ئەنجام دەدەن پاشان براوەی ئەم یارییە دوو یاری یەكلاكەرەوە لەگەڵ یەكێك لە هەڵبژاردەكانی كیشوەری ئەمەریكا یاری دەكات، كە تا ئێستا دیاری نەكراوە.
بە پێی ریزبەندی یەكێتی تۆپی پێی جیهانی، 12 هەڵبژاردە سەركەوتووەكە بەسەر شەش ئاست دابەش دەكرێن بەمێشوەیە:
ئاستی یەكەم: ئیران - ئوستراڵیا
ئاستی دووەم: ژاپۆن - كۆریای باشوور
ئاستی سێیەم: سعودیە - ئۆزباكستان
ئاستی چوارەم:ئیمارات - چین
ئاستی پێنجەم: قەتەر - عێراق
ئاستی شەشەم: سوریا - تایڵاند
چاوەروان دەكرێت لە ریزبەندی مانگی داهاتووی یەكێتی تۆپی پێی جیهانی گۆرانكاری لە ریزبەندی هەڵبژاردە سەركەوتووەكان بكرێت و ئاستەكان لەگەڵ ریزبەندی نۆی رەنگە گۆرانكاری تیاییدا ئەنجام بدرێت.
رێبین رەمزی
