چێلسی ٩٥ملیۆن یۆرۆی بۆ پۆگبا داناوە

چێلسی ٩٥ملیۆن یۆرۆی بۆ پۆگبا داناوە
یانەی چێلسی ئینگلیزی ئەوەی ئاشکرا کرد کەوا ئامادەی ئەوی تێدایە لە گواستنەوەی ھاوینە بڕی ٩٥ملیۆن یۆرۆ بدات بۆ بەدەستھێنانی پۆل پوگبای فەرەنسی یاریزانی یانەی یۆڤانتۆسی ئیتالی ئەوەش گەورترین گرێبەستەی لە مێژووی گواستنەوەی ھاوینەی یاریزانان، رۆژنامەی فرانس ئەوەی ئاشکرا کردوە کە بەرپرسانی یانە ئینگلیزیەکە ئەو پارە گەورەیان داناوە بۆ ھێنانی ئەم یاریزانە، بەڵام بەرپرسانی یانەی یۆڤانتۆس ئەو گرێبەست و پارە خەیالیەیان ڕەت کردۆتەوە ، پێشووتریش خۆزی مرۆنیھۆی ڕاھێنەری یانە لەندەنیەکە زۆر دووپاتی کردۆتەوە لە کارگێڕانی یانەکە بۆ مۆرکردنی گرێبەست لەگەڵ پوگبا چونکە یانەکە پێویستی بەم یاریزانە ھەیە لە ھێلی ناوەڕاست لە ئێستاشدا پوگبا لەلایەن ژمارەیەک لە یانە گەورەکانی ئەوروپا چاودێری دەکرێت بۆ گواستنەوەی بۆ ریزی یانەکانیان بە تایبەت ھەریەک لە یانەکانی بەرشلۆنە و مان سیتی و مان یونایتد و پاریس سان جێرمان و ریال مەدرید ، بەڵام ریال مەدرید لە رێگەی زێدانی ھاونیشتمانی فەرەنسی و ھاو سۆزی پوگبا دەیانەوێت ڕازی بکەن بۆ ھاتنی بۆ ریزی یانەی مەدرید پۆگبای تەمەن ٢٣ساڵیش بەنیازی ئەوەیە لە کۆتایی ئەم وەرزە ریزی یانە ئیتالیەکە جێبھێلێت بچێتە یانەکەیی تر دوای ئەوەی لە قۆناغی ١٦ی چامپیۆنس لیگ یانەکەی دووخرایەوە .
کارزان کانەبی
Top