یارییەكانی قۆناغی هەشتەمی چامپیۆنز لیگ و یۆرۆ لیگ

یارییەكانی قۆناغی هەشتەمی چامپیۆنز لیگ و یۆرۆ لیگ
هەفتەی داهاتوو یارییەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا (چامپیۆنز لیگ) خولی ئەوروپی (یۆرۆ لیگ) ئەنجام دەدرێن، یارییەكانی ئەم قۆناغە یاری سەرنج راكێشن و چەندین یاری بەهێز لەخۆ دەگرێت كە بەپێی بۆچوونی چاودێران وەك یاری كۆتایی دێنە پێش چاو .
لەخولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا (چامیۆن لیگ) چوار یاری بەهێز ئەنجام دەدرێن بەپێی ئەم خشتەیە :
رۆژی سێشەممە 5/4/2016
بەرشلۆنەی ئیسپانی * ئەتلەتیكۆ مەدریدی ئیسپانی لە یاریگای كامپ نو كاتژمێر 9.45ی شەو
بایرەن میونشنی ئەڵمانی * بەنفیكای پورتوگالی لە یاریگای ئەلیانز ئەرینا كاتژمێر 9.45ی شەو
رۆژی چوارشەممە 6/4/2016
ڤۆلفسبۆرگی ئەڵمانی * ریال مەدریدی ئیسپانی لە یاریگای فۆكسڤاگن ئەرینا كاتژمێر 9.45ی شەو
مانچستەر سیتی ئینگلیزی * پاریس سان جێرمانی فەرەنسی لە یاریگای ئیتحاد كاتژمێر 9.45ی شەو
شایانی باسە یارییەكانی گەڕانەوەی ئەم قۆناغە لە رۆژانی 12 و 13/4/2016 ئەنجام دەدرێن .
لەلایەكی دیكەوە خشتەی یارییەكانی قۆناغی هەشتەمی خولی ئەوروپی (یۆرۆ لیگ) بەم شێوەیە دەبێت :
رۆژی پێنجشەممە 7/4/2016
سپۆرتینگ براگای پورتوگالی * شاختار دۆنتسیكی ئۆكرانی لەیاریگای شارەوانی براگا كاتژمێر 10.05ی شەو
ئەتلەتیك بیلباوی ئیسپانی * سیڤیلیای ئیسپانی لە یاریگای سان مامیس كاتژمێر 10.05ی شەو
ڤیاریالی ئیسپانی * سپارتا براگی چیكی لە یاریگای مادریگال كاتژمێر 10.05ی شەو
بروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی * لیڤەرپولی ئینگلیزی لە یاریگای سیگنال ئەدۆنا پارك كاتژمێر 10.05ی شەو
شایانی باسە یارییەكانی گەڕانەوەی ئەم قۆناغە لە رۆژی 14/4/2016 ئەنجام دەدرێن .
Top