چارەنووسی كاریك لەگەڵ مانچستەر یونایتد نادیارە

چارەنووسی كاریك  لەگەڵ مانچستەر یونایتد نادیارە
یاریزانی ئینگلیزی یانەی مانچستەر یونایتد مایكل كاریك دانی بەوەدانا كە چارەنووسی لەگەڵ شەیتانە سوورەكان نادیارە لەماوەی داهاتوو. ئەمەو وابریارە بۆندی كاریك لە كۆتایی وەرزی ئەمساڵ لەگەڵ شەیتانە سوورەكان بەكۆتا بێت، بۆیە ئەو یاریزانە هیوادەخوازێت لەنزیكترین دەرفەتدا چارەنووسی لەگەڵ یانەكە یەكلاببێتەوە. لای خۆیەوە ڕۆژنامەی دایلی ستاری ئینگلیزی لەزاری كاریك بڵاویكردۆتەوە من دڵنیا نیم لەچارەنووسی خۆم لەگەڵ مانچستەر یونایتد، بۆیە بۆ ئەوەی راستگۆبم لەگەڵتان هیچ شتێك نازانم و هیوادەخوازم بەزووتریم كات چارەنووسم یەكلابكرێتەوە. هەروەها كاریك وتیشی چاوەڕێ دەكەم بزانم چی روودەدات من زۆر ئارامم و دڵنیایی تەواوم هەیە. سەبارەت بەبردنەوەیان لە یانەی مانچستەر ستی كاریك رایگەیاند زۆر دڵخۆشین من زۆر یانەی مانچستەر یونایتدم خۆش دەوێت ساتی خۆشم لەگەڵ یانەكە بەسەر بردوە. سەبارەت بە سەرنەكەوتنی بۆ ریزەكانی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا ئەو یاریزانە وتی رۆی هۆدسۆنی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئینگلتەرا هۆكارەكەی بۆم روونكرەوە و هەر كاتێك هەڵبژاردەی وڵاتەكەم پێویستی بەمن بێت ئامادەم بۆ یاریكردن و بەرگریكردن لە درێسی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا.
Top