یانەی هەولێر سوپرایزی بۆ زاخۆ ئامادەكردووە

یانەی هەولێر سوپرایزی بۆ زاخۆ ئامادەكردووە
دوای بەرێوەچوونی یارییەكانی هەفتەی یەكەمی چوار گۆشەی زێرینی خولی نایابی فاست لینكی كوردستان، یانەی هەولێر لە دەرەوەی یاریگەی خۆی بە ئەنجامی (2-2)گۆڵ بەرانبەر یانەی پێشمەرگەی هەولێر یەكسانبوو، لەم یارییە یانەی هەولێر بێبەش بوو لە ئاستی یاریزانی نێودەوڵەتی هەردی سیامند، كە بەهۆی پەیوەندیكردنی بە هەڵبژاردەی عێراق بە مەبەستی ئەنجامدانی یارییەكانی پاڵاوتن بۆ جامی جیهانی 2018 لە وڵاتی ئێران بوو.
دوای تەواوبوونی یارییەكانی پاڵاوتن بۆ جامی جیهانی 2018، یاریزانی هەردی سیامند رۆژی چوارشەممە لە رێگەی فرۆكەخانەی هەولێری نێودەوڵەتی دەگەرێتەوە شاری هەولێر و ئامادەیی خۆی بۆ دەستەی راهێنەرانی تیپەكەی نیشانداوە، كە بەشداری لە یارییەكەی رۆژی چوارشەممە بەرانبەر یانەی زاخۆ بكات، كە وا بریارە كاتژمێر 3:30 خولەكی ئێوارە لە یاریگەی فرەنسۆ هەریری ئەنجام بدرێت.
جێگەی باسە هەردی سیامند لە وەرزی ئەمساڵی خولی عێراق و نایابی فاست لینكی كوردستان ئاستێكی بەرزی لەگەڵ یانەی هەولێر نیشاندا، كە بووە جێگەی ستایشی چاودێرانی هەردوو خولەكە.
رێبین رەمزی
فۆتۆ: محەمەد عامر عەزاوی
Top