بەرشلۆنە گۆڵپارێزێکی کردۆتە ئامانج

بەرشلۆنە گۆڵپارێزێکی کردۆتە ئامانج
یانەی بەرشلۆنەی پێشەنگی یانەکانی ئیسپانیا لە ئێستادا پلانی تۆکمەیان داناوە بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی بەھێزتر دەربکەون لە ھەردوو خولی یانەکانی ئەوروپا و یانەکانی وڵاتەکەی لە ئێستاشدا کارگێڕانی یانەکەی ھەرێمی کەتالۆنیا ھەوڵەکانی چڕکرۆدتەوە بۆ بەدەستھێنانی تواناکانی گۆڵپارێزی بەلجیکی تیبۆ کورتوا بۆ ئەوەی لە وەرزی نوێ درێسی یانەکەی لە بەر بکەن، لەئێستادا کورتوا گۆڵپارێزی سەرەکی یانەی چێلسی ئینگلیزیە ماوەی گرێبەستەکەی بۆ سێ ساڵە ، کورتوا بۆ رۆژنامە نێوخۆیەکانی بەلجیکا ئەوەی ئاشکرا کرد کەوا لە داھاتوویەکی نزیکدا بڕیارێک دەدات لەسەر چارەنووسی خۆی چونکە ئەو لە ھەموو وەرزێک ئاواتی بەدەستھێنانی ئەنجامی شایستەیە لە خولەکانی ھەر ولاتێک کە یاری تێدا بکات، بەھۆی ناتەواوی تەندروستی گۆڵپارێزی یانەی بەرشلۆنەی بەڕەگەز ئەڵمانی شتیغن بۆیە بەرپرسانی یانە کەتەلۆنیەکە لە ھەوڵی شوێنگرتنەوەی ئەو گۆڵپارێزەن بۆیە یانەکە ھەموو ئامانجی بەدەستھێنانی تواناکانی ئەم گۆڵپارێزەیە لە ھاوینی داھاتوو.
کارزان کانەبی
Top