كاتی یارییەكانی خولی نایابی فاست لینكی كوردستان گۆرا

كاتی یارییەكانی خولی نایابی فاست لینكی كوردستان گۆرا
یەكێتی تۆپی پێی كوردستان لە كۆبوونەوەی ئاسایی خۆیدا بە ئامادەبوونی سەرۆك و جێگر و گشت ئەندامانی یەكێتیەكە لە شاری هەولێر، بریاری گۆرینی كاتی یارییەكانی چوار گۆشەی زێرینی خولی نایابی فاست لینكی كوردستان درا.
وا بریار بوو رۆژی سێشەممە 29ی ئەم مانگە یارییەكانی هەفتەی دووەمی قۆناغی یەكەمی چوار گۆشەی زێرینی خولی نایابی فاست لینكی كوردستان ئەنجام بدرێت، بەڵام بەهۆی بوونی یاری هەڵبژاردەی عێراق لە یارییەكانی پاڵاوتن بۆ جامی جیهانی 2018 لە هەمان رۆژ، كە ئەمە دەبێتە رێگر لە بەردەم گواستنەوەی یارییەكانی ئەم هەفتەیە، بۆیە بریار درا یارییەكانی هەفتەی دووەم رۆژی چوارشەممە (30/3/2016) ئەنجام بدرێت، خشتەی یارییەكانی بەمشێوەیە:
هەولێر - زاخۆ یاریگەی شەهید فرەنسۆ هەریری كاتژمێر 3:30ئێوارە
دهۆك - پێشمەرگەی هەولێر یاریگەی دهۆك كاتژمێر 3:30 ئێوارە.
جێگەی باسە هەردوو كەناڵی ئەلعراقیە سپۆرت و وار یارییەكانی چوار گۆشەی زێرینی خولی نایابی فاست لینكی كوردستان بەشێوەیەكی راستەوخۆ دەگوازنەوە.
رێبین رەمزی
Top