ئەرسناڵ پارەیەکی زۆری بۆ یاریزانێکی ئەڵمانی تەرخان دەکات

ئەرسناڵ پارەیەکی زۆری بۆ یاریزانێکی ئەڵمانی تەرخان دەکات
رۆژنامەی ئەندبیندنت ئەوەی ئاشکرا کردوە لە سەرچاوەیەکی نزیک لە یانەی ئەرنساڵ کە یانەکە ھەموو ھەوالێکی خستۆتە گەڕ بۆ بەدەستھێنانی تواناکانی یاریزانی ھیڵی ناوەڕاستی یانەی برۆسیا موشنگلادباخی ئەڵمانی جرانیت تشاکا، ھەمان سەرچاوە رۆژنامەوانیەکە ئەوەشی ئاشکرا کردوە ئەرسن فینگەری ڕاھێنەری بە ڕەگەز فەرەنسی یانە ئینگلیزیەکە لەگەڵ بەرێوەبەری کارەکانی تشاکا لە گفت و گۆدایە بۆ ڕازی کردنی ئەم یاریزانە ئەڵمانییە بۆ ئەوەی لە وەرزی نوێ خولی ئینگلیزی درێسی یانەکە بپۆشێت لە یاریگای ئیمارات ، رۆژنامەی بێلدی ئەڵمانی ئەوەی ئاشکرا کردوە کە یانەکەی لەندەن گرێبەستێکی گران بەھای بە بڕی ٣٣ملیۆن ئەستەرلینی تەرخان کردوە بۆ گواستنەوەی ئەم یاریزانە ، لە ئێستاشدا ھەریەک لە یانەکانی بەرشلۆنە و بایرن میونخ و و لیڤەرپول بۆ گواستنەوەی ئەم یاریزانە بەڵام فیگەر بە دابین کردنی ئەو پارەیە زۆرە دەوێت یاریزانەکە ڕازی بکات بۆ گواستنەوەی بۆ پایتەختی ئینگلیز ، تشاکای تەمەن ٢٣ساڵیش لە ٢٢یاری ئەم وەرزەی لەگەڵ یانەکە بە شێوەیەکی سەرەکی یاری کردوە و ٣ گۆڵیشی تۆمارکردوە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی تاکو کۆتایی ساڵی ٢٠١٩یە.

کارزان کانەبی
Top