کارلۆس باکا لە باڤاری داواکراوە

کارلۆس باکا لە باڤاری داواکراوە
یانەی بایرین موینخی ئەڵمانی ڕەزامەندی نیشانداوە بۆ بەدەستھێنانی تواناکانی یاریزانی کۆلۆمبی کرلۆس باکای یاریزانی یانەی میلان بۆ ئەوەی بیگوازێتەوە ریزی یانەکەی، بەرپرسانی یانەی میلانی ئیتالیش ئەوەیان ئاشکرا کردوە کە ئەوان ئامادە دەستبەرداری باکا بن لەبەرامبەر بڕی ٣٠ملیۆن یۆرۆی لە ھاوینەی ئەمساڵ ، رۆژنامەی کۆرییری دیلۆسپۆرتی ئیتالی ئەوەیان ئاشکرا کردوە کە یانەی باڤاری گرنگییەکی زۆر دەدات بە یاریزان باکا بۆ ئەوەی لە خولی ئەڵمانیا سوود لە تواناکانی ئەو ھێرشبەرە وەربگرێت لە پاڵ لیڤاندۆسکی پۆلەندی ، ھەمان سەرچاوە رۆژنامە ئیتالیەکە ئەوەشی ئاشکرا کردوە کە یانەی میلان بە مەرجی ٣٠ملیۆن یۆرۆ ئامادەیە ئەم یاریزانە بداتە یانەی میونخ لە کۆتایی ئەم وەرزی، لە ھەمان کاتیشدا باکا ئەم وەرزە ئاستێکی شایستەی پێشکەش کردوە لە خولی کالیچۆ لەگەڵ یانەکەی لە ٣٠یاری ڕابردووش ١٤گۆڵی بۆ یانەکە تۆمارکردوە بۆیە ئەنچلۆتی ڕاھێنەری تازەی بایرن میونخ ھەموو چاوەکانی لەسەر ئەم یاریزانەیە بۆ ئەوەی بگوازێتەوە ریزی یانە ئەڵمانیەکە جگە لە یانەی بایرن ھەریەک لە یانەکانی چێلسی و مان یونایتد ھاتونەتە سەر ھێل بۆ ئەوەی ئەم یاریزانە بگوازنەوە ریزی یانەکەیان لە ھاوینی ئەمساڵ.
کارزان کانەبی
Top