دوای ئەوەی بەرپرسانی یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی ئەوەیان ئاشکرا کرد کە لە وەرزی نوێ لە خولی پریمەر لیگ گواردێلای گەورە ڕاھێنەری ئیسپانی سەرپەرشتی مەشقی یانەکە دەکات لە خولی یانەکانی وڵاتەکەیان بۆیە برەپرسانی یانەکە لە ئێستاوە پلانی تۆکمە کردنی یاریزانانی تیپەکەیان داناوە بۆیە لە ئێستادا یانەکە دڵنیان لەوەی کە گواردێلا دەتوانێ میسی بھێنێتە ریزی یانەکەی یاری بکات لە یاریگای ئیتحاد لە ئینگلتەرا، بۆیە بەرپرسانی یانەکە تاڕادەیەک دڵنیایی ئەوەیان خستۆتە سەر زاری ھاندەرانیان کە بەھێنانی ئەم یاریزانە یانەکەیان بەھێز دەبێت لە وەرزی ھاوینی ئەمساڵ ، یانەی مان سیتیش ھیوایەکی زۆری ھەیە کە لیۆنیل میسی گوازنەوە ریزی یانەکە لەم ھاوینە بۆ ئەوەی تیپەکە زیاتر بەھێز بێت، رۆژنامەی دایلی میلی بەریتانیش ئەوەی ئاشکرا کردوە کە کارگێڕانی یانە شین پۆشەکە ئەم ھیوایان ھەیە بۆ ھێنانی ئەم یاریزانە بەڵام ڕەنگە نەتوانن سەرکەوتووبن، بەڵام ھیوای ئەوان گواردێلایە کە کاریگەری زۆری لەسەر لیۆنیل ھەیە کە ئەو تاکە کەسە کە بتوانێ ئەم کارە بکات بۆ ئەوەی لەم ھاوینە باشتیرین یاریزانی ئەوروپا بگوازێتەوە، گواردێلا ھەر چەندە خۆشەویستیەکی زۆری لەگەڵ تیاگۆ ئەلکەنتەرا ھەیە ، بەڵام لەگەل میسیش پەیوەندەیەکی بەھێزیان ھەیە کە لە ماوەی چوار ساڵی ڕاھێنەرایتی ، ئەگەر میسیش ڕازی بێت بۆ چوونی بۆ یانەی مان سیتی لەگەڵ ئەگویرۆی ھاونیشتمانی دوانەیەکی بەھێز دروست دەکەن لە یانەی مان سیتی کە ئەوەش رێگە خۆشکەرە کە میسی بتوانێ بچێتە خولی ئینگلیزی، میسی تەمەن ٢٨ساڵ لەم وەزرە لە کۆی ٢٥یاری ٢٣ گۆڵی بۆ یانەی بلوگرانا تۆمارکردوە جگە لەوەش دە گۆڵی بۆ ھاوڕییەکانی دروست کردوە، جگە لە میسی یانەی مان لە ھەوڵی ئەوەدایە گرێبەست لەگەڵ ژمارەیەک یاریزانی بەناوبانگ بکات لەسەر ئاستی جیھان.
کارزان کانەبی