دوای ئەوەی ئەم وەرزە یانەی مان یونایتدی ئینگلیزی نەیتوانی ئەنجامێ:ی شایستە بەدەست بھێنێت لە ھەردوو خولی یۆرۆپا لیگ و چامپیۆنیش لیگ کە لە ھەردوو خولەکە بە دەست بەتاڵآ ھاتە دەرەوە لە بەدەستھێنانی خولی ئینگلیزش بێ ھیوایە بۆیە لەئێستادا بەرپرسانی یانەی مانچستەریونایتد لە ھەوڵی ئەوەدان لە گواستنەوەی ھاوینە کۆمەلێک یاریزان بکاتە ئامانج بۆ بەھێزکرنی تیپەکەی، یانەی مان پارەیەکی گەورەی تەرخان کردوە بۆ بەدەستھێنانی گۆڵکاری یانەی دۆرتمۆند ئۆبامینگ بۆ ئەوەی لە وەرزی نوێ درێسی شەیتانەکانی لەبر بکات بەسەرپەرشتی مۆرینھۆی ڕاھێنەر، رۆژنامەی میرۆری ئینگلیزی ئەوەی ئاشکرا کردوە کە برپرسانی مان یونایتد لە ئێستادا چاویان لەسەر یاریزانی نێودەوڵەتی بییرئیمیرک ئۆبامینگە بۆ ئەوەی بیکەنە شەیتان، ھەمان رۆژنامە ئەوەشی ئاشکرا کردوە کە یانە سوورپۆشەکە بڕی ٦٠ملیۆن ئیسترلینی بۆ ناوبراو تەرخان کردوە بۆیە یانەکەی ئینگلتەرا دەیەوێت زوو مسۆگەری بکات چونکە یانەی ریال مەدرید لە ئێستادا چاوی لەم یاریزانە چڕ کردۆتەوە بۆ ئەوەی ببیاتە ریزی یانەکەی ، ئامانجی یانە ئینگلیزیەکە بەھێزکردنی ھێلی ھێرشبردنی یانەکەیەتی لە وەرزی نوێ دوای ئەوەی ڤان گاڵ ھەریەک لە یاریزانانی یانەکە ڤان پێرسی و چیچاریتۆی بەرێی کرد لە یانەکە وە پێکانی رۆنیش گرفتی بۆ ھێلی ھێرشبەری یانەکە دروست کردوە، ئۆبامینگی تەمەن ٢٦ساڵ لەم وەرزەی خولی یانەکانی ئەڵمانی بە تۆمارکردنی ٢٢گۆڵ لە ٢٥ ساری لە پلەی دووەمی ریزبەندی گۆڵکاران دێت.
کارزان کانەبی
.
.