دوای ئەوەی ڤانگاڵی ڕاھێنەری یانەی مان یونایتدی ئینگلیزی لەم یارییانەی دوایی دا یاری بە یاریزانی تازەپێگەیشتوویی یانەکە مارکۆس راشفۆرد کردئەو توانی ھەر لە سەرەتایی دەرکەوتنی متمانەی خۆی لای ڕاھێنەر درووست بکات بە تۆمارکردنی چەند گۆلێکی جوان لە یانەکانی میدتیلاندی دانیمارکی و ئەرسناڵ و مان سیتی لەم سێ یارییەش یانەکەی بڕاوە کردوە لە ھەشت یاری ڕابردوو توانییویەتی ٥گۆڵ تۆماربکات کە ئەوەش رێژەیەکی زۆرە، پێشووتریش ئەنتۆی نارسیال لە یانەی مۆناکۆ لە نۆ یاری ٥گۆڵی تۆمارکردبوو ، بەڵام مارکۆس ئەم ژمارەی شکاند، پێشووتریش لۆنیل میسی ئەستێرەی یانەی بەرشلۆنە لە ٢٥یاری تەنیا ٥گۆڵی تۆمارکردبوو، رۆنالدۆش لە ساڵی ٢٠٠٣لە ھەمان یانە لە ٣٩یاری ئەم ژمارە گۆڵەی تۆمارکردبوو، واین رۆنیش یاریزان و کاپتنی مان یونایتد کە ساڵی ٢٠٠٢ لە یانەی ئیڤەرتۆن لە ٢٠یاری ٥گۆڵی تۆمارکردبوو ئەوەش ئەوە دەسەڵمێنی کە مارکۆش راشفۆرد لەم رێژەی تۆمارکردنی گۆڵ لە ماوەی یاری پێکردنی لە ھەردوو یاریزانەکەباشترە، بۆیە ئێستا چاوی ژمارەیەک لە یانەکانی ئەوروپا لەسەر ئەم یاریزانەیە.
کارزان کانەبی