لەچوار گۆشەی زێرینی خولی نایابی کوردستان سبەی پێشمەرگەی ھەولێروھەولێر، زاخۆ و دھۆک لە دوو یاری چارەنووسازدا بەیەک دەگەن
لەمیانی یارییەکانی چوارگۆشەی زێرینی خولی نایابی یانەکانی کوردستان بڕیارە سبەی پێنج شەممە دوو یاری گرنگ و بەھێز لە نێو چوار یانەیکەی چوار گۆشەی زێرین ئەنجام بدرێت کە یانەکانی بەسەر ھەردوو پارێزگاکانی دھۆک و ھەولێر دابەشبوونە، لە دێربی پایتەختی کوردستان ھەردوو یانەی ھەولێر و پێشمەرگەی ھەولێر لە ھاوینە ھەواری پیرمام ڕووبەرووی یەکتری دەبنەوە بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی ھەردوو یانە ماوەیەکە ئامادەکاری باشیان کردوە بۆئەوەی بتوانن لەیەکەم یاری چوونی چوار گۆشەی زێرین دەستی خۆیان لە یەکتر بەوەشێنن و سەرکەوتنی بەنرخ تۆماربکەن، ھەولێرییەکان بە پشت بە ستن بە چەندین یاریزانی خولی عێراقی ڕوو لە پیرمام دەکەن بۆ ئەوەی بتوانن لە پیرمامەوە بە سەرکەوتن و دڵۆشخیەوە بگەرێنەوە ھەولێر، لەبەرمبەرایشدا کوڕانی سەمیر بابۆ بەر ێنمایی ڕاھێنەرەکەیان ئامانجی گەورەیان ھەیە لەم وەرزە کە توانیویانە لە کۆمەلیەکی بەھێز کێبرکێ لەگەڵ یانەکانی گروپەکەیان بکەن و بە شایستەیی خۆیان بگەینە قۆناغی چوارگۆشە بۆیە پێش بینی دەکرێ یارییەکی بەھێز لە نێوان ھەردوو تیپ ببینرێ، لەلایەکی دیکەوەش لە زاخۆی دەلال لەسەر یاریگای نێودەوڵەتی ئەو شارە ھەردوو یانەی دھۆک و زاخۆ لە دێربی بادینان بەیەک دەگەن ئەم یارییەش بۆ ھەردوو یانە چارەنووساز و تایبەت مەندی خۆی ھەیە کە چەندین جاریش ھاندەرانی ھەردوو یانەکە لە یاری یانەکانیان دووچاری شەڕو ئاژاوە ھاتوون، بەڵام ئەمساڵ جیاوازە و چونکە یانەکانیان لە خولی کوردستان کێبرکێ دەکەن لەسەر بەدەستھێنانی پلێتی یاری کۆتایی خولی نایابی کوردستان بۆ ئەوەی شەڕی بەدەستھێنانی نازناو بکەن، زاخۆییەکانیش بۆ ئەم یارییە ئامادەکاری باشیان کردوە بۆ ئەوەی بتوانن سێ خاڵی یارییەکە بکەنە دیاری ئەو ھاندەرە زۆرەی شارەکەیان بۆ ئەوەی بتوانن دھۆکییەکان دووچاری شکست بکەن، لەبەرامبەریشدا کوڕانی ئاشتی مستەفای ڕاھێنەر پلانی تۆکمەیان داناوە بۆ ئەوەی بتوانن بە سێ خاڵ بگەرێنەوە دھۆک بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی ھەردوو یتپ ئامادەکاری بشایان کردوە ھەردوو یارییەکەش لە کاتژمێر٣٠-٣ دوای نیوەرۆ بەرێوەدەچێت پێش بینیش دەکرێ یارییەکان بەھۆی گرنگیان لە ھەردوو کەناڵی عیراقیە و وار بگوازرێتەوە.
