ئەنجامی پاڵەوانێتی یانەكانی هەولێر بۆ شمشێربازی
ئەم پاڵەوانیەتییە بە بەشداری (15) یاریزان كە نوێنەرایەتی (پێنج) یانەی هەولێریان دەكرد ئەنجامدراو لە یەكەم ڕۆژی پاڵەوانیەتییەكەیش یاریزانەكان بۆ سەر (سێ) كۆمەڵە دابەشكرابوون و یارییەكانی هەر كۆمەڵەیەكیش بە شێوازی خول ئەنجامدرا و هەر یارییەك لەم قۆناخە لە (سێ) خولەك و (پێنج) لێدان پێكهاتبوو.
دوای پۆلین كردنی یاریزانەكان لە ڕۆژی یەكەمدا، دواتر لە دووەم ڕۆژی پاڵەوانیەتییەكەیش لەنێو هۆڵی داخراوی ئەكاد ـ عەنكاوە یارییەكانی قۆناخی (هەشت) و تا كۆتایی ئەنجامدران و كە لەوێدا یارییەكان بە سیستەمی یەك دۆڕان بە (نۆ) خولەك و (15) لێدان ئەنجامدرا.
ئەنجامی كۆتایی پاڵەوانیەتییەكەیش بەمشێوەیە بوو:
ڕابەر ئەكرەم ـ یانەی هەندرێن ـ پلەی یەكەم.
گۆران ئازاد ـ یانەی شەقڵاوە ـ پلەی دووەم.
هێور یوسف ـ یانەی پێشكەوتن ـ پلەی سێیەم.
محەممەد سەلاح ـ یانەی هەندرێن ـ سێیەم دوبارە.
رێبین رەمزی
