لە خولی بالەی نایابی کوردستان کچانی پێشمەرگەی سلێمانی لە کچانی ئەکادیان بردەوە

لە خولی بالەی نایابی کوردستان کچانی پێشمەرگەی سلێمانی لە کچانی ئەکادیان بردەوە
لە شاری سلێمانی لە ھۆڵی یانەی وەرزشی پێشمەرگە لە میانی یارییەکانی وەرزی نوێ خولی نایابی بالەی کچانی یانەکانی کوردستان لە یارییەکی بەھێزدا ھەردوو تیپی کچانی یانەی پێشمەرگە سلێمانی و ئەکادی عەنکاوە ڕووبەرووی یەکتری بوونەوە لەم یارییەشدا یاریزانانی ھەردوو یانە توانیان ئاستێکی بەرز پێشکەش بکەن لە یارییەکەدا ، بەڵام دواتر یاریزانانی یانەی پێشمەرگە بە پشت بە ستن بە یاریگاو ئاست بەرزی یاریزانانی تیپەکە توانیان گڕەوی یارییەکە بۆ خۆیان یەک لای بکەنەوە و سەرئەنجامیش توانیان یارییەکە بە ئەنجامی(٣-١)گێم لە کچانی ئەکاد ببەنەوە، بۆ یارییەکانی داھاتووش کچانی پێشمەرگەی سلێمانی چاویان لە بەدەستھێنانی نازناوی خولەکەیە.
کارزان کانەبی
Top