کۆنتی ڕاھێنەری ھەڵبژاردەی ئیتالیا واز دەھێنێت

کۆنتی ڕاھێنەری ھەڵبژاردەی ئیتالیا واز دەھێنێت
کارلۆ تافیتشۆ سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی ئیتالیا ئەوەی ئاشکرا کرد کەوا کە ڕاھێنەری ھەڵبژاردەی ولاتەکەیان ئەنتۆنیۆ کونتی ڕاھێنەری ھەڵبژاردەی ئیتالیا لە دوای کۆتایی ھاتنی یارییەکانی یۆرۆی ٢٠١٦ واز دەھێنێت لە پۆستەکەی ،سەرچاوە ھەواڵییەکانیش ئەوەیان ئاشکرا کردوە کەوا کۆنتی بەنیازە روو لە خولی ئینگلیزی بکات و گرێبەستێک لەگەڵ یانەی چێلسی مۆربکات بۆ ئەوەی سەرپەرشتی یانەکە بکات لە خولی پرێمەر لیگ لە رۆژانی داھاتوو، کونتی لە دوای ئەوەی توانی چەندین نازناو لەگەڵ یانەی یۆڤانتۆس بەدەست بھێنێت لە دوای ساڵی ٢٠١٤ سەرپەرشتی ھەڵبژاردەی ئیتالیا دەکات ، لە ئێستاشدا یانەی چێلسی ھەموو چاوەکانی یانەکە لەسەر ئەو ڕاھێنەریە بۆ ئەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ ھەڵبژاردەی ئیتالیا بە کۆتایی بێت ئەو ئەرکە بەم بسپێرن دوای ئەوەی لەسەر دەستی خۆزی مۆرنیھۆ نەیانتوانی ئەنجامی شایستە بەدەست بھێنین لە دوای ئەوەش ھیندیکی ڕاھێنەری بەڕەگەز ھۆڵەندی ئەرکەی لە ئەستۆ گرتوووە ، بەڵام نەیتوانیوە ئاستی تیپەکە بەرەوو پیش ببات بۆیە یانە لەندەنییەکە دەوێت لە وەرزی نوێ خولی ئینگلیزی ژمارەیەکی قورس بێت لە خولەکە، لەلایەن خۆشیەوە کۆنتی تەمەن ٤٦ساڵ لەلایەن خۆیەوە ئەوەی بەفەرمی ئاشکرا کردوە کەوا لە وەرزی نوێ خولی نایابی یانەکانی ئینگلیزی سەرپەرشتی مەشقی یانەی چێلسی دەکات لە ئایندەیەکی نزیکدا.
کارزان کانەبی
Top