کچە یاریزانێک خاوەنی خێراترین گۆلە

کچە یاریزانێک خاوەنی خێراترین گۆلە
لە چوارچێوەی پاڵەوانێتی عێراق بۆ تۆپی پێی بچووکراوە لەسەر ئاستی کچان، کچانی گازی باکوور توانیان باڵا دەست بن.
یانەی گازی باکوور خاوەنی گەورەترین ئەنجامی خولەکەیە کتێک لە یەکەم یاری ۱۷ جار تۆری تاجی هەژاند و هەروەها کچە یاریزانەکانی گازی باکوور لە پێشەنگی گۆلکارانی خولەکە دێن.
کەچی ئەمرۆ کچە یاریزانی گازی باکوور نسرین خیروڵڵا توانی مێژووی بۆ خۆی تۆمار بکات لە یاری بەرانبەر بلادی توانی خێراترین گۆڵ لە خولەکە تۆمار بکات ، کاتێک لە چرکەی ٤٠ گۆلێکی بەشێوازێکی جوان تۆمار کرد.
جیگەی باسە نەسرین خیروڵڵا لە پلەی سێیەمی گۆلکارانی خولەکە دێت بە تۆمارکردنی ۳ گۆل و یاریزانی یانەی ئافرەتانی هەولێرە بوو.
رێبین رەمزی
Top