کچانی گازی باکوور گەیشتنە قۆناغی چوار گۆشەی زێرین خولی عێراق

کچانی گازی باکوور گەیشتنە قۆناغی چوار گۆشەی زێرین خولی عێراق
لە چوارچێوەی یارییەکانی خولی نایابی عێراق بۆ یاریگای بچووکراوە تۆپی پیی یانەی گازی باکوور تاکە نوێنەری کوردستان بەردەوامە لە ئەنجامە باشەکانی توانی دووەم سەرکەوتن لەسەر یەکدی تۆمار بکات دوای بە ئەنجامی ٥-۱ گۆڵ لە یانەی بلادی بردەوە، بەم ئەنجامە یانەی گازی باکوور پلەی یەکەمیبلە کۆمەڵەی خۆی مسۆگەر کردووە بە کۆکردنەوەی ٦ خاڵ دوای ئەوەی لە یاری یەکەم بە ئەنجامێکی گەورە سەرکەوتنی بە دەست هێنا کاتێک ۱۷ جار تۆری یانەی تاجی هەژاند.
لە لایەکی ترەوە یانەی قوە جویە لە پێشەنگی کۆمەڵەی یەکەم دێت و بەفەرمی سەرکەوتنی بۆ قۆناغی داهاتوو مسۆگەر کردیە دوای بردنەوەی لە گوربەندی وەرزش و لاوانی دیالی بە ئەنجامی ۳-٠ گۆڵ.
لە ریزبەندی گۆلکاران کچە یاریزانی یانەی گازی باکوور هێدی خان مەجید لە پێشەنگی گۆلکاران دێت بە تۆمارکردنی ۱۱ گۆڵ.
رێبین رەمزی
Top