لە خولی نایابی فاست لینگی کوردستان زاخۆ بە زەحمەت لە ھەندرێنی بردەوە
لەسەر یاریگای یانەی وەرزشیی ھەندرێن لە ھەولێری پایتەختی ھەرێمی کوردستان بە ئامادە بوونی ژمارەیەکی کەمی ھاندەرانی وەرزشی ڕووبەرووی یانەی زاخۆ بووە، لە نیوەی یەکەمی یارییکە لەگەڵ دەستپێکی فیکەی ناوبژیوانی یارییەکە نەوزاد ساڵح یاریزانانی یانەی ھەندرێن بە گوڕ تینەوەھاتنەبوونە نێو یاریگا بە ئامانجی سێ خاڵی یارییەکە، ھێرشبەرانی یانەی ھەندرێن پەلە پەلیان بوو بۆ ئەوەی بتوانن تاکە گۆلێک تۆماربکەن ھەر بۆیە لە دوو خولەکی سەرەتای یارییەمە بیلال یوسف ھەلێکی گۆڵکردنی لە کیسدا ھێرشەکانی ھەندرێن بردەوام بوو زاخۆش بە تەنیا تاڕادەیەک بە ترسەوە یاری دەکرد لە خولەکی ٦ی یارییەکە محەمەد جەفال لێدانێکی ڕاستەوخۆی جوانی ئاراستەی گۆڵی دلۆڤان کرد بەڵام بێ ئەنجام بوو، لە خولەکانی (٩-١٢) ھەریەک لە یاریزانان ھیدایەت لەتیف و محەمەد جەفال دوو ھەڵی تریان لە کیسدا ، لەبەرامبەریشدا لە خولەکی ١٥ی یارییەکە نێچیرڤان ئیسماعیل بەھێزی ئاراستەی گۆڵی یانەی ھەندرێن کرد، بەڵام یاریزانانی ھێلی بەرگری تۆپەکەیان دوورخستەوە لە دوای ئەمیش بەھۆی ئەو پاڵە پەستۆیەی لەسەر یاریزانانی ھەندرێن ھەبوو کە لە دواین ریزبەندی یاناکانن بۆیە ھێرشبەرانیان پەلە پەلیان بوو بۆ ئەوەی زوو بگەنە ھێلی سزای یانەی زاخۆی میوان لە خولەکەکانی (١٦،١٨)جارێکی تر ھەریەک لە یاریزانان محەمەد جەفال و شەمسەدین سەعد درێژەیان بە چواندنی ھەلە زێرینەکانی یانەکەیان دا لە خولەکی ٢١ی یارییەکە ئاریان عەدنان بە لێدانێکی بەھێز وەڵامی ھێرشەکانی ھەندرێنی خاوەن یاریگای دایەوە لەم گێمەش زاخۆییەکان تاڕادەیەک بە ھێرشی پێچەوانەوە یارییان دەکرد بۆ ئەوەی بتوانن تۆری گۆڵی تیپەکەیان بەخاوێنی ڕابگرن لە خولەکی ٣٩ی یارییەکە محەمەد جەفال دوای کۆنترۆل کردنی تۆپ لێدانێکی جوانی ئاراستەی گۆڵی دلۆڤان کرد بەڵام ئەمجارەش چانس یاوەری نەبوو لە خولەکی ٤٣ی یارییەکە لە ھەلەیەکی ھێلی بەرگری و گۆڵچی تیپی ھەندرێن رێبەر حەمید بە لێدانێکی بەھێزی مووشەکی توانی تاکە گۆڵی یانەی زاخۆ تۆماربکات لە دواین خولەکەکانی یارییەکەش بەھەرم بەھادین ھەلێکی گۆڵکردنی لە دەستدا ئەم گێمە بە سوودی یانەی زاخۆی میوان بە کۆتایی ھات.
لە نیوەی دووەمی یارییەکەش کە یاریزانانی ھەندرێن بە ئامانجی تۆمارکردنەوەی گۆڵی بەرامبەر و زاخۆییەکانیش بۆ پاڕاستنی ئەنجامی یارییەکە ھاتبوونە نێو یاریگا زاخۆ لەگەڵ دەستپێکی ئەم نێوەیە زیاتر ھەوڵی ئەوەی دەدا کە تۆپ لە ھێلی سزای تیپەکەیان دووربخەنەوە، یاریزانانی ھەندرێنیش پلەی یەکسان کردنەوەی ئەنجامی یارییەکەیان بوو لە خولەکی ٤٨ی یارییەکە محەمەد جەفال لێدانێکی جوانی ئاڕاستەی گۆڵآ زاخۆ کردو دلۆڤان تۆپەکەی کۆنترۆل کرد ، لە خولەکی ٥٦ی یارییەکە عومەر بیبۆی ھێرشبەری زاخۆ تۆپێکی ئاراستەی گۆڵی ھەندرێن کرد، بەڵام بێ سوود بوو ھێرشەکانی یانەی ھەندرێن بەردەوام بوو بۆ سەر گۆڵی یانەی زاخۆ بەھیوای یەکسان کردنەوەی ئەنجامی یارییەکە لەم ناوەشدا یاریزانانی یانەی زاخۆ بەرگرکردنیان لە گۆڵی تیپەکە زیاتر بوو بۆیە یاریزانانی زاخۆ زیاتر بە توندی یارییان دەکرد و بۆیە ژمارەیەک لە یاریزانانی یانەکە لەلایەن ناوبژیوانی یارییەکەبە کارتی زەردوسور وەڵامیان درایەوە لە خولەکی ٨١ی یارییەکە ھادی ئەحمەدی ڕلھێنەری یانەی زاخۆ بەھۆی ناڕەزایی دەربڕین لە دژی ناوبژیوانی دووەم لەلایەن ناوبژیوانی یارییەکە خرایە دەرەوە ، لە خولەکی ٨٤ی یارییەکەش ئاریان عەدنان یاریزانی یانەی زاخۆ بەکارتی سور کرایە دەرەوەی یاریگا ئەنجامی کۆتایش بە سوودی یانەی زاخۆ کۆتایی ھات بە تاکە گۆلێکی بێبەرامبەر ھەندرێ، ھیوای سەرکەوتنی لە دەستدا بۆیە چاوەڕوانی ئەنجامدانی یارییەک دەکات لەگەڵ یانەی سۆلاڤ بۆ مسۆگەر کردنی پلێتی خولی نایابی کوردستان، یانەی زاخۆش کۆی خاڵەکانی بۆ ١٦خاڵ بەرز کردەوە ھاتە پلەی دووەمی ریزبەندی یانەکان.
کارزان کانەبی-ھەولێر
