بالەی هەولێر بە پلەی یەکەم سەرکەوت بۆ خولی عێراق ئاستی یەکەم

بالەی هەولێر  بە پلەی یەکەم سەرکەوت بۆ خولی عێراق ئاستی یەکەم
ئەمرۆ دووشەممە لە شاری نەجەف کۆتایی بە پاڵەوانێتی خولی عێراق بۆ تۆپی بالە ئاستی دووەم هات بۆ سەرکەوتن بۆ ئاستی یەکەم، کە تیاییدا یانەی هەولێر تاکە نوێنەری کوردستان توانی بە ئاست و ئەنجام سەرنجی هەمووان بۆ خۆی رابکێشێت و ببێتە پاڵەوانی خولەکە
لەم خولە بەفەرمی هەردوو یانەی هەولێر و مەدینە سەرکەوتن بۆ خولی عێراق ئاستی یەکەم بۆ وەرزی داهاتوو دوای بەدەست هێنانی پلەی یەکەم و دووەم.
ئەنجامەکانی یانەی هەولێر لە پاڵەونێتیە بەمشێوەیە بوو
هەولێر - دغارە ۳-۱ گێم
هەولێر - قاسم ۳-٠ گێم
هەولێر - کوفە ۳-۱ گێم
هەولێر - مەدینە ۱-۳ گێم
هەولێر - جەبایش ۳-٠ گێم
دوای تەواوبوونی خولەکە ریزبەندی کۆتایی بەمشێوەیە بوو
۱- هەولێر ۱۲ خاڵ
۲- مەدینە ۱۲ خاڵ
۳- کوفە ۸ خاڵ
٤- دغارە ۸ خاڵ
٥- جەبایش ٥ خاڵ
٦- قاسم سفر خاڵ
جێگەی باسەیانەی هەولزێر لەم خولە ٥ یاری ئەنجام دا لە چواری سەرکەوتنی بەدەست هێنا و لە یەک یاری تووشی دۆران
هات، ۱۳ گێمی بردیتەوە تەنیا ٥ گێمی لە دەستداوە.
رێبین رەمزی
Top