هەولێر بەفەرمی سەرکەوت بۆ چوار گۆشەی زێرینی خولی نایابی فاستلینکی کوردستان
لە یاریگای شەهید فرانسۆ هەریری یانەی هەولێر میوانداری یانەی ئاراراتی کرد، یارییەکەش بەیەکسانبوونی هەردوو یانە تەواو بوو بە ئەنجامی ۱-۱ گۆڵ گۆلی هەولێر لە رێگەی یاریزان رابەر خالید تۆماری کرد و گۆلی ئارارات لە رێگەی یاریزان عەلی عەزیز تۆمارکرا.
لە یارییەکی تردا یانەی زێرەڤانی بەفەرمی لە خولی نایابی فاست لینکی کوردستان مایەوە دوای توانی بە ئەنجامی ۱-٠ گۆڵ لە یانەی کەرکووک بباتەوە تاکە گۆلی یارییەکەش لە رێگەی یاریزان بیلال ساڵح تۆمارکرا.
لە یسریگەی هەندرێن یانەی خاوەن یاریگا و جەماوەر تووشی دۆران هات بەرانبەر یانەی زاخۆ بە ئەنجامی ۱-٠ گۆل، بەم ئەنجامە بەفەرمی هەندرێن یاری مانەوە لە خولی نایابی فاست لینکی کوردستان بەرانبەر سۆلاڤ ئەنجام دەدات.
ریزبەندی کۆمەڵەی یەکەم بەمشێوەیە
۱- هەولێر ۱۹ خاڵ
۲- زاخۆ ۱٦ خاڵ
۳- کەرکووک ۱٥خاڵ
٤-ئارارات ۱٤ خاڵ
٥- شێروانە ۱٤ خاڵ
٦-زێرەڤانی ۱۳ خاڵ
۷- هەندرێن ۹ خاڵ
یارییەکانی هەفتەی کۆتایی رۆژی هەینی ئەنجام دەدرێت بەم شێوەیە
شێروانە - هەولێر یاریگەی کەلار
هەندرێن - ئارارات یاریگەی هەندرێن
زاخۆ - زێرەڤانی یاریگەی زاخۆ
رێبین رەمزی
