مانچستەر یونایتد چاوی لەسەر بەرگریكارێكی توركە

مانچستەر یونایتد  چاوی لەسەر بەرگریكارێكی توركە
ڕۆژنامەی كیكەری ئەڵمانی بەناوبانگ بڵاویكردۆتەوە یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی ئارەزوو ی لە تواناكانی بەرگریكاری نێودەوڵەتی توركی ئەڵمانی عومەر توبراكە كە بەرگریكاری یانەی بایەر لیڤەركۆزنە. لای خۆیەوە تۆبراك ئارەزوو دەكات شوێنی خوێ لەپێكهاتەی سەرەكی فاتیح تەریمی بەرێوەبەری هونەری هەڵبژاردەی توركیا بكاتەوە لەیاریەكانی یۆرۆی دوو هەزارو شانزەی فەرەنسا. توبراك لەئێستادا بەهۆی پێكانەوە لەپێكهاتەی سەرەكی یانەكەی دووركەوتۆتەوەو لەوەرزی رابردووی لەلایەن ئەتلەتیكۆ مەدریدەوە داواكرابوو. جێی ئاماژەیە یانەی مانچستەر یونایتد ئارەزووی زۆری هەیە بۆند لەگەڵ ئەو بەرگریكارە بەتوانایە ببەستێت، چونكە تیپی شەیتانە سوورەكان كێشەیان لەم شوێنەی یاریكردن هەیە.
Top