پێشمەرگەی سلێمانی تیپەکەی بەهێز دەکات

پێشمەرگەی سلێمانی تیپەکەی بەهێز دەکات
یانەی پێشمەرگەی سلێمانی لە خولی پلە یەکی کوردستان یاری دەکات لە کۆمەڵەی یەکەم بەمەبەستی بەهێزکردنی ریزەکانی بۆ یارییەکانی داهاتوو پشت بە چەند یاریزانێک دەبەستێت.
بە پێی سەرچاوێکی باوەر پێکراو یانەی پێشمەرگەی سلێمانی سوود لە ئەزموونی هەردوو یاریزانی یانەی زاخو دیار یاخی و هونەر ئەحمەد وەردەگرێت بۆ ئەوەی لە یارییەکەی رۆژی سێشەممە بەرانبەر سێمێڵ لە یاریگەی سێمێڵ بەشداری بکەن.
تا ئێستا کارەکانی دیار یاخی تەواو بوو، بەڵام رێکارە یاساییەکانی هونەر ئەحمەد گەیشتۆتە قۆناغی کۆتایی.
جێگەی باسە یانەی پێشمەرگەی سلێمانی لە کۆمەڵەی یەکەم لە پلەی دووەم دێت بە کۆکردنەوەی ۱۱ خاڵ بە جیاوازی ۲ خاڵ لەگەڵ یانەی کۆیە پێشەنگ.
رێبین رەمزی
Top