دووشەممە یارییەکانی خولی نایابی فاست لینک ئەنجام دەدرێت

دووشەممە یارییەکانی خولی نایابی فاست لینک ئەنجام دەدرێت
لە چوارچێوەی یارییەکانی هەفتەی ۱۱یەم و پێش کۆتایی یارییەکانی کمەڵەی یەکەمی خولی نایابی فاست لینکی کوردستان بۆ تۆپی پێی ئەنجام بدرێت.
لە یاریگەی شەهید فرانسۆ هەریری یانەی هەولێر میواندارییانەی ئارارات دەکات لە یارییەکی بەهێزدا، یانەی هەولێر تارادەیەکی زۆر سەرکەوتنی بۆ قۆناغی داهاتوو مسۆگەر کردیە و بە دەستهێنانی خاڵێک لەم یارییە بەفەرمی سەردەکەوێت بۆ چوار گۆشەی زێرین، لە بەرانبەردا یانەی ئارارات تا رادەیەک مانەوەی خۆی مسۆگەر کردووە، بڵام بە دەستهێنانی سێ خاڵی یارییەکە واتە زیادبوونی هیوا بۆ سەرکەوتن بۆ چوار گۆشەی زێرین.
لە یاریگەی خۆیدا یانە زێرەڤانی پاڵەوانی سێ وەرزی رابردووی خولەکە میوانداری یانەی کەرکووک دەکات، ئەم یارییە گرنگی بۆ هەردوو یانە هەیە، زێرەڤانی هەوڵی سەرکەوتن دەدات بۆ مانەوە لە خولەکە و یانەی کەرکووک بەفەرمی لە خولی نایاب بۆ وەرزی داهاتوو مایەوە و ئێستا هەوڵ دەدات لە دواین یاریخۆیدا هیوای سەرکەوتنی بۆ قۆناغی داهاتوو زیاتر بێت.
لە یاریگەی خۆیدا یانەی هەندرێنی بریندار میوانداری یانەی زاخۆ دەکات، لەم یارییە یانە هەندرێن تووشی هەر شکستێک بکات ئەوە تا رادەیەک ی زۆر رکابەری لەسەر مانەوە لە خولەکە دەکات بەرانبەر یانەی سۆلاڤ ، لە بەرانبەردا یانەی زاخۆ هیوایەکی بچووکی بۆ سەرکەوتن ماوە ئەگەر سەرکەوتن بە دەست بهێنێت .
یارییەکان کاتژمێر ۳ی ئێوارە ئەنجام دەدرێت.
رێبین رەمزی
Top