یەکێتی تۆپی پێی کوردستان چەند بریارێکی دا

یەکێتی تۆپی پێی کوردستان چەند بریارێکی دا
رۆژی شەممە بە ئامادەبوونی سەرۆک و جێگر و گشت ئەندامانی یەکێتیەکە، یەکێتی تۆپی پێی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا و چەند بریار و راسپاردێکی دەرکرد.

۱- یارییەکانی داهاتووی یانەی سێمێل لە خولی پلە یەکی کوردستان لە نێو یاریگەی خۆی ئەنجام دەدرێت بە بێ ئامادەبوونی جەماوەر، دوای وەرگرتنی بەڵێنامە لە یانەی بە پابەندبوون بەم بریارە.

۲- ئاگاداری یانەی ئاڵتون کۆپری دەکەینەوە، کە لە یارییەکانی داهاتوو دەبێت پۆلیس ئامادەبێت پێش دەستپێکردنی یارییەکانیان.

۳- بەهۆی رووداوەکانی یاری هەردوو یانەی کۆیە و سێمێڵ لە خولی پلەیەکی کوردستان بریاری درا:

ا- ئاگاداری یانەی کۆیە دەکەینەوە بە کۆنترۆلکردنی جەماوەرەکەی بۆ ئەم مەبستەش کرێکار زرار ئەندامی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان چاودێری جێبەجێکردنی ئەم بریارە دەکات.

ب- راگرتنی راهێنەری گۆڵپارێزی یانەی سێمێڵ سرور عەلی بەیەکجاری لە بەشداریکردن لە چاڵاکییەکانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بەهۆی هێرشکردنە سەر ناوبژیوانی یارییەکە و لێدانی دوای تەواوبوونی یاری و بۆی نییە کاری راهێنەرایەتی بۆ هیچ یانەیەک بکات و غەرامەکردنی بە بری ۲٥٠٠٠٠ دوو سەد و پەنجا هەزار دینار.

٤- لە یاری هەردوو یانەی هەڵۆ و اۆران بەهۆی وتنی قسەی ناشیرین و دوور لە گیانی وەرزشی لە لایەن یاریزانی یانەی هەڵۆ هۆگر سەعدی ژمارە ۲٠ بریاردرا:

ا- راگرتنی تا کۆتایی وەرزی ۲٠۱٥-۲٠۱٦.

ب- غەرامەکردنی بە بری ۲٥٠٠٠٠ دوو سەد و پەنجا هەزار دینار.
رێبین رەمزی
Top