لە خولی نایابی کوردستان سبەی زاخۆ و ھەولێرڕووبەرووی یەکتری دەبنەوە

لە خولی نایابی کوردستان سبەی زاخۆ و ھەولێرڕووبەرووی یەکتری دەبنەوە
کارزان کانەبی
لەمیانی یارییەکانی گەڕی یازدەھەمی خولی نایابی یانەکانی کوردستان لە چەند یاریگایەکی شارەکانی کوردستان بڕیارە سبەی پێنج شەممە سێ یاری گرنگ و بەھێز لە نێوان یانەکان ئەنجام بدرێت، لە کۆمەڵەی یەکەمی خولەکە یانەی ھەولێر لەسەریاریگای بارزان لە دەڤەری زاخۆ ڕووبەرووی یانەی زاخۆ دەبێتەوە بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی یانەی زاخۆ بە پشتیوانی یاریگاو ھاندەران میوانداری ھەولێر دەکەن بۆ ئەوەی بتوانن سێ خاڵی یارییەکە لە تیپی ھەولێر وەربگرن و خۆیان لە پلەی دووەمی ریزبەند ببینەوە ، ھەر چەندە ھەولێرییەکانیش بۆ بەدەستھێنانی سێ خاڵی یارییەکە ڕوویان لە شاری زاخۆ کردوە بۆ ئەوەی گەیشتن بە چوار گۆشەی زێرینی خولی نایابی یانەکانی کوردستان مسۆگەر بکەن و پێشەنگی یانەکان بپارێزن پێشبینش دەکرێ بۆ ئەم یارییە ھەردوو یانە بە پێکھاتەی یاریزانە کوردەکانی خولی عێراق یاری بکەن، لە شاری کەرکووکیش یانەی ھەندرێن بە وەریەکی بەرزەوە ڕووبەرووی یانەی کەرکووکی خاوەن یاریگاو ھاندەران دەبێتەوە بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی یانەی ھەندرێن بەوپەری ئامادەکارییەوە چوونەتە شاری کەرکووک بۆ ئەوەی سەرکەوتن بەدەست بھێنین و خۆیان لە خانەی خوارەوە ریزبەندی یانەکان رزگار بکەن دوای ئەوەی ھەفتەی ڕابردوو سەرکەوتنێکی گرنگیان بەسەر تیپی زێرەڤانی بەدەست ھێنا یانەکەش گۆڕانکاری لە پێکھاتەی تیپەکەی کردوە بۆیە پێش بینی دەکرێ سبەی بتوانن سەرکەوتنێکی گرنگ تۆماربکەن، لەبەرامبەریشدا کەرکووک ئامادەکاری باشی کردوە لەسەر دەستی ڕاھێنەری یانەکە دارەوان قادر بۆ ئەوەی بتوانن سێ ھخاڵآ گرنگ پێشکەشی ھاندەرانیان بکەن و سوود لە یاریگاش ببینین بۆ چوونە خانەکانی پێشەوەی ریزبەندی سەرکەوتن بۆ قۆناغی چوارگۆشەی زێرین بەدەست بھێنێت، لە پیرمامیش لە یارییەکی بەھێزدا ھەردوو یانەی ئارارات و شێروانە ڕووبەرووی یەکتری دەبنەوە بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی یانەی ئارارات دەیانەوێ سنورێک بۆ ئەنجامە باشەکانی یانەی شێروانەی کەلار دابنێن و بتوانن سێ خاڵی گرنگیان لێ بستێنن بۆ ئەوەی لە خانەکانی پێشەوەی ریزبەندی یانەکان نزیک ببنەوە ، لەبەرامبەریشدا کوڕانی کەلار بۆ سەرکەوتن ھاتونەتە پیرمام و چاویان لەوەیە بتوانن بە شایستەی خۆیان بگەنە یەکەمی ریزبەندی یانەکان سەرکەوتنی ئەم یارییەش بۆ ھەردوو یانە گرنگی خۆی ھەیە، سەرجەم یارییەکانیش لەکاتژمێر٣ی ئێوارە بەرێوە دەچێت.
گروپی یەکەم
١-ھەولێر١٧خاڵ
٢-شێروانە١٤خاڵ
٣-زاخۆ١٢خاڵ
٤-کەرکوک١٢خاڵ
٥-ئارارات١٠خاڵ
٦-زێرەڤانی ١٠خاڵ
٧-ھەندرێن ٩خاڵ
Top