یونس مەحمود خەونی منداڵە كوردەكە دێنێتە دی

یونس مەحمود خەونی منداڵە كوردەكە دێنێتە دی
دوای ئەوەی منداڵێكی ئەفغانی خۆشەویستی خۆی بۆ لیونێل میسی بەشێوازێك دەربری، كە ئەستێرە بەناوبانگەی بەرشلۆنە-ی ناچار كرد خەونی ئەم منداڵە ئەفغانیە بهێنێتە دی، بەڵام لە چەند رۆژی رابردوو منداڵێك هاوشێوەی منداڵە ئەفغانیەكە عەلاگێكی شین و سپی هاوشێوەی درێسی یانەی تەڵەبەی عێراقی لەبەر كردبوو و لە دواوە ژمارە 9 و ناوی یونس مەحمود-ی نووسیبوو، كە داوای چاوەپێگەوتن لە یونس مەحمود-ی كردبوو، ئەمەش لە تۆرە كۆمەڵاەتیەكان دەنگدانەوەیەكی زۆری هەبوو، خانەوادەی یونس مەحمودی ناچار كرد هەوڵی دۆزینەوە ئەم منداڵە بدەن دوای كەمتر لە 24 كاتژمێر، منداڵەكە دۆزرایەوە.
منداڵەكە ناوی ئەحمەد سەردار عەزیز هەركی لە قەزای خەبات نیشتەجێیە و كوردە، باوكی منداڵەكە باسی لەوە دەكات، كە خەونی هەرە گەورەی كورەكەی چاوپێكەوتنە لەگەڵ یونس مەحمود و هیوادارم یونس مەحمود خەونی كورەكە بهێنێتە دی.
وا بریارە یونس مەحمود ئەمرۆ چوارشەممە لە رێگەی فرۆكەخانەی هەولێری نێودەوڵەتی بگاتە شاری هەولێر و چاوەروان دەكرێت دوای لێكۆڵینەوە لەسەر وێنەكە و زانیاری ئەم منداڵە یونس مەحمود چاوەی بە منداڵەكە بكەوێت.
رێبین رەمزی
Top