كچانی كوردستان بوونە پاڵەوانی عێراق لە گۆرەپان و مەیدان

كچانی كوردستان بوونە پاڵەوانی عێراق لە گۆرەپان و مەیدان
لە شاری بەغداد كۆتایی بە پاڵەوانێتی یانەكانی عێراق بۆ گۆرەپان و مەیدان لەسەر ئاستی كچان و كوران بۆ پێشكەوتووان و لاوان و تازەپێگەیشتووان هات، لەسەر ئاستی كچان یانەكانی كوردستان توانیان پلەكانی یەكەم و سێیەم بۆ خۆیان مسۆگەر بكەن، كاتێك كچانی پێشمەرگەی سلێمانی توانی پلەی یەكەم لەسەر ئاستی كچان بۆ پێشكەوتووان بە دەستبهێنێت و هەروەها یانەی ئاڵا توانی پلەی سێیەم لەسەر ئاستی كچان بۆ لاوان بە دەستبهێنیێت، لە هەمان كاتدا چەندین كورە یاریزان و كچە یاریزانی كورد بەشداریان لەم پاڵەوانێتیە كرد، بەڵام لەگەڵ یانەكانی شاری بەغداد یاخود شارەكانی تری عێراق و توانیان ئەنجامی بەرچاو بە دەستبهێنین.
ئەنجامی كۆتایی ركابەرییەكان بەمێشوەیە بوو.
لەسەر ئاستی كوران بۆ پێشكەوتووان
1- یانەی شورتە 262 خاڵ.
2- یانەی جەیش 253 خاڵ.
3- یانەی مینا 139 خاڵ.
لەسەر ئاستی كوران بۆ لاوان
1- یانەی جەیش 217 خاڵ.
2- یانەی كارەبا 198 خاڵ.
3- یانەی نەفتی جنوب.
لەسەر ئاستی كوران بۆ تازەپێگەیشتووان
1- یانەی عەفك 84.5 خاڵ
2- یانەی حلە 83.5 خاڵ
3- یانەی نەجەف 81 خاڵ
لەسەر ئاستی كچان بۆ پێشكەوتووان
1- یانەی پێشمەرگەی سلێمانی 232 خاڵ
2- یانەی ئیمام مەتقین 129 خاڵ
3- یانەی ئەبو غریب 91 خاڵ
لەسەر ئاستی كچان بۆ لاوان
1- یانەی سەلام 172 خاڵ
2- یانەی فەتاە بەسرە 64 خاڵ
3- یانەی ئاڵا 19 خاڵ
لەسەر ئاستی كچان بۆ تازەپێگەیشتووان
1- یانەی نەفتی میسان 141 خاڵ
2- یانەی جنسیە 111 خاڵ
3- یانەی زەعیم 47 خاڵ.
جێگەی باسە لەسەر ئاستی هەڵبژاردەی عێراق بۆ كچان زۆربەی یاریزانەكان كوردن.
رێبین رەمزی
Top