لە خولی پلە یەکی کوردستان گازی باکور وکۆیە وپێشمەرگەی سلێمانی سەرکەوتنی گرنگیان تۆمارکرد
لەمیانی یارییەکانی ھەفتەی پێنجەمی خولی یانە پلە یەکەکانی کوردستان لە چەند یاریگایەکی شارەکانی کوردستان شەش یاری گرنگ و بەھێز لە نێوان یانەکان بەرێوە چوو، یانەی کۆیە لەسەر یاریگای خۆی و لەبەردەم ھاندەرانی یارییەکە لە یارییەکی بەھێزدا میوانداری یانەی سێمێلی دھۆکی کردو لەم یارییەشدا یاریزانانی یانەی کۆیە توانیان ئاستێکی بەرز پێشکەش بکەن و یارییەکەشیان بە تاکە گۆلێک بردەوە، یانەی پێشمەرگەی سلێمانیش لەسەر یاریگای خۆی میوانداری یانەی دەربەندیخانی کرد لەم یارییەشدا یاریزانانی یانەی پێشمەرگە توانیان ئاستێکی بەرز پێشکەش بکەن و یارییەکەشیان بە تاکە گۆلێکی بێ بەرامبەر بردەوە، یانەی گازی باکووریش لەدەرەوەی یاریگای خۆی ڕووبەرووی یانەی ئاکرێ بووە لە یارییەکی بەھێز و ئاست بەرزدا یانەی گازی باکور بە گۆلێکی یاریزان یونس شوکر توانی بە سێ خاڵ بگەرێتەوە کەرکووک، لە شاری کەرکووکیش لە یارییەکی بە ھێز وپڕ گۆڵدا ھەردوو یانەی سەورە و ھەلۆ ڕووبەرووی یەکتری بوونەوە لەم یارییەشدا یاریزانانی ھەردوو یانە بە دوو گۆڵ و بەخالێک یەکسان بوون، لە قەزای پردێش یانەی ئاڵتون کۆپری میوانداری یانەی ئاشتی سلێمانی کرد لەم یارییەشدا یاریزانانی یانەی ئاڵتون کۆپری خاوەن یاریگا دوای پێشکەش کردنی ئاستێکی بەرز یارییەکەیان بە ئەنجامی(٢-١)گۆڵ بردەوە، یانەی سۆرانیش لەسەر یاریگای خۆی لە سۆران میوانداری یانەی سیروانی نوێ کرد لەم یارییەشدا یاریزانانی ھەردوو یانە توانیان ئاستێکی بەرز پێشکەش بکەن و یارییەکەشیان بە تاکە گۆلێک بۆ ھەردوو لا بە کۆتایی ھات ھەردوو یانە خالێکیان پێبڕا، بەتەواو بوونی یارییەکانی ئەم ھەفتەیەش ھەریەک لە یانەکانی کۆیە وسیروانی نوێ وگازی باکور پێشەنگی کۆمەڵەکانیان کردوە بە کۆکردنەوەی ١٣خاڵ بۆ ھەریەکێک لەم یانانە.
