لە خولی پلە یەکەکانی کوردستان سبەی ئاکرێ و گازی باکور، سۆران و سیروانی نوێ ڕووبەرووی یەکتری دەبنەوە
لەمیانی یارییەکانی ھەفتەی شەشەمی قۆناغی دووەمی خولی یانە پلە یەکەکانی کوردستان بڕیارە سبەی سێ شەممە لە چەند یاریگایەکی شارەکانی کوردستان شەش یاری گرنگ و بەھێز لە نێوان یانەکان بەرێوەبچێت، لە شاری ئاکرێ ھەردوو یانەی گازی باکور و ئاکرێ ڕووبەرووی یەکتری دەبنەوە بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی ھەردوو یانە ئامادەکاری باشیان کردوە، لە کەرکووکیش ھەردوو یانەی سەورە و ھەلۆ ڕووبەرووی یەکتری دەبنەوە بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی ھەردوو تیپ ئامادەکاری پێویستیان کردوە بۆ ئەوەی سێ خاڵی یارییەکە بەدەستبھێنین، لە قەزای پردێش ھەردوو یانەی ئاڵتون کۆپری و ئاشتی سلێمانی بەیەک دەگەن بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی ھەردوو تیپ ئامادەکاری پێویستیان کردوەبۆ ئەوەی سێ خاڵی یارییەکە بکەنە دیاری ھاندەرانیان، یانەی سۆرانیش لەسەر یاریگای خۆی لە یارییەکی بەھێز و زەحمەتدا میوانداری یانەی سیروانی نوێ پێشەنگی کۆمەڵەکەی دەکات بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی ھەردوو تیچ چاویان لە بەدەستھێنانی سەرکەوتنە لە یارییەکە، لەسەر یاریگای فەرماندەیش ھەردوو یانەی پێشمەرگەی سلێمانی و دەربەندیخان ڕووبەرووی یەکتری دەبنەوە بۆ ئەوەی یارییەش ھەردوو ڕاھێنەر پلانی تۆکمەیان داناوە بۆ بەدەستھێنانی سێ خاڵی یارییەکە، کۆیەی پێشەنگی یانەکانیش لەسەر یاریگای خۆی و لەبەردەم جەماوەرەکەی میوانداری یانەی سێمێل دەکات بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی ھەردوو یانە چاویان بریوتە سەرکەوتن و سێ خاڵی یارییەکە سەرجەم یارییەکان لەکاتژمێر٣ی ئێوارە بەرێوە دەچێت.
