سەرباری خراپی باری دارایی.. یانەی خانزاد توانی ببێتە پاڵەوانی قۆناغی یەکەمی خولی نایابی شەترەنجی عێراق
لە رۆژانی ٣ و ٤ و ٥ی ئەم مانگە لە شاری بەغدا قۆناغی یەکەمی خولی نایابی شەترەنجی عێراق بەبەشداری ١٢ یانە بەڕێوەچوو، کە یانەی شەترەنجی خانزاد وەک تاکە نوێنەری کوردستان پاش کشانەوەی پێشمەرگەی سلێمانی، بەشداری کرد و توانی پلەی یەکەمی ئەم قۆناغە بەدەست بھێنیت، سەرباری ئەوەی کە یانەی خانزاد لەم بارودۆخە خراپەی دارایی توانی ئەم ئەنجامە گەورەیە بەدەست بھینێت و پێش ئەو یانانە بکەویت کە یاریزانەکانیان خاوەن گرێبەستی بەرز و مووچەی زۆرن، جیا لەمەش چەند یانەیەک ژمارەیەک شەترەنجزانی بیانیان بردۆتە ریزەکانیانەوە و لەم خولەدا یاریان پێ دەکەن، کەچی یانەی خانزاد بۆ ئەم خولە پشتی بە شەترەنجزانانی یانەکەی بەست و بە ئومیدێکی زۆرەوە بەشداری پیکردن.
جێی باسە پێکھاتەی یانەی خانزاد بۆ خولی نایابی شەترەنجی عێراقی کە بەڕێز کەمال جەلالەدین وەک سەرپەرشتیار یاوەریانە، بریتیە لە شەترەنجزانی کوڕ و یەک شەترەنجزانی ئافرەت کە ئەویش خاتوو کارین کەمال شەترەنجزانی نێودەولەتی وپیکھاتەکە بریتی دەبێت لە ( بەختیار حەمەد، دیدار محەمەد زاھیر، حوسین عەلی حوسین، نوح عەلی حوسین، چیا مدیر حەمەد، ئەحمەد قوتەیبە، کارین کەمال جەلالەدین، پۆڵا ئازاد سابیر). یانە بەشداربووەکانیش بریتین لە: ناسڕیە، قادسیە، ئیتسالات، میسان، نوعمانیە، ھەدەف، خانزاد، قیسارە، عەشتار، کارەبا، رسیل، حوسینیە.
ئەنجامی کۆتایی قۆناغی یەکەمی پاڵەوانێتییەکەش بەم شێوەیەی خوارەوەبوو کە پاڵەوانیتیەکەش لەلایەن یەکێتی شەترەنجی نێودەوڵەتییەوە پشتی پێ بەستراوە و تۆمار کراوە:
یانەی خانزاد پلەی یەکەم ١٠ خاڵ و -٣٠،٠
یانەی ئیتسالات پلەی دووەم ١٠ خاڵ و ٢٨،٠
یانەی کارەبا پلەی سێیەم ٨ خاڵ
یانەی قادسیە پلەی چوارەم ٦ خال
یانەی نوعمانیە پلەی پینجەم ٥ خاڵ
یانەی ھەدەف پلەی شەشەم ٥ خاڵ
یانەی قیسارە پلەی حەوتەم ٥ خاڵ
