یانەی بەغداد جەماوەری بە پارە كری

یانەی بەغداد جەماوەری بە پارە كری
ئەمرۆ شەممە لە شاری بەغداد یارییەكانی دوا هەفتەی خولی نایابی عێراق بۆ تۆپی پێی ئەنجامدرا، كە تیاییدا لە یارییەكەی هەردوو یانەی ئەمانە بەغداد و زاخۆ جەماوەرێكی یەكجار زۆر ئامادەبوون، كە بووە جێگەی سەرنجی ئامادەبووان.
هەرچەندە یانەی زاخۆ یارییەكەی بە ئەنجامی (2-1) گۆڵ دۆرا و بەفەرمی ماڵئاوایی لە خولی نایابی عێراق لە وەرزی ئەمساڵ كرد، بەڵام دوای لێكۆڵینەوە لە هۆكاری ئامادەبوونی جەماوەر لەم یارییە بەم رێژە زۆرە دەركەوت، كە یانەی ئەمانە بەغداد بریاری دابوو هەر جەماوەرێك لەم یارییە ئامادەبێت بری 30 هەزار دینار وەكو پاداشت وەردەگرێت.
جێگەی باسە لە شاری بەغداد جگە لە یانەكانی زەورا و شورتە و تەڵەبە و قوە جویە یانەكانی تر رێژەی ئامادەبوونی جەماوەریان وەكو پێویست نییە تا رادەیەك هەندێك یانە لە یارییەكان جەماوەر بوونی نییە.
رێبین رەمزی
Top