خوێندنەوەیەكی تایبەت لەسەر یارییەكانی كۆمەڵەی دووەمی خولی نایابی فاست لینكی كوردستان بۆ تۆپی پێی
خشتەی یارییەكان بەمشێوەیە
پێشمەرگەی هەولێر - گارە یاریگەی پێشمەرگەی هەولێر
نەورۆز - دهۆك یاریگەی زانكۆ
برایەتی - سۆلاڤ یاریگەی برایەتی
یارییەكانیش كاتژمێر سێ ئێوارە ئەنجام دەدرێت.
ئەمەی خوارەوەش چۆنیەتی سەركەوتنی هەر یانەیەك بۆ قۆناغی چوار گۆشەی زێرینی خولەكە بەمشێوەیە:
- یانەی پێشمەرگەی هەولێر
پێویستی بە بردنەوە و یەكسانبوون هەیە بۆ ئەوەی بەفەرمی بگاتە قۆناغی داهاتوو بە بێی سەیركردنی یارییەكەی نەورۆز و دهۆك، بەڵام ئەگەر لە یارییەكەی بەرانبەر گارە تووشی دۆران هات ئەوە پێویستە یانەی دهۆك-یش بەرانبەر نەورۆز تووشی دۆران بێت بۆ ئەوەی پێشمەرگەی سەربكەوێت بۆ قۆناغی داهاتوو، بەڵام ئەگەر پێشمەرگەی هەولێر تووشی دۆران هات و یارییەكەی دهۆك و نەورۆز بە یەكسانبوون تەواو بوو، ئەوە یانەی پێشمەرگەی هەولێر ماڵئاوایی لە خولەكە دەكات، چونكە لە یاری راستەوخۆی نێوان هەردوو یانەی دهۆك و پێشمەرگەی هەولێر لە بەرژەوەندی یانەی دهۆكە.
- یانەی دهۆك
پێویستی بە بردنەوە و یەكسانبوون هەیە بەرانبەر یانەی نەورۆز بۆ ئەوەی بەفەرمی بگاتە یارییەكانی قۆناغی داهاتوو بە بێ سەیركردنی ئەنجامی یارییەكەی پێشمەرگەی هەولێر و گارە، بەڵام ئەگەر تووشی دۆران هات، دەبێت یانەی گارە تووشی دۆران بێت بۆ ئەوەی سەركەوێت بۆ یارییەكانی قۆناغی داهاتوو.
- یانەی گارە
ئەم یانەیە پێویستی بە بردنەوە هەیە بۆ ئەوەی راستەوخۆ بگاتە یارییەكانی قۆناغی داهاتوو و لە كاتی دۆراندن بەفەرمی ماڵئاوایی دەكات، بەڵام ئەگەر یانەی گارە بەرانبەر یانەی پێشمەرگەی هەولێر یەكسانبوو، ئەوە پێویستی بە دۆرانی یانەی دهۆك هەیە بەرانبەر یانەی نەورۆز بۆ ئەوەی سەركەوێت بۆ چوار گۆشەی زێرین بە جیاوازی گۆڵ.
جێگەی باسە ئەگەر دوو یانە یاخود سێ یانە بە خاڵ وەكو یەك بوون، ئەوە بە ئەنجامی یاری راستەوخۆ لە نێوان هەردوو یانە ریزبەندەكە یەكلایی دەكرێتەوە، ئەگەر لە ئەنجام-یش یەكسانبوون ئەوە بە جیاوازی گۆڵ یەكلایی دەكرێتەوە.
ئەنجامی راستەوخۆی هەر سێ یانەی پێشمەرگەی هەولێر و دهۆك و گارە بەمشێوەیە بوو.
پێشمەرگەی هەولێر - دهۆك 1-1
دهۆك - پێشمەرگەی هەولێر 0-1
گارە - دهۆك 1-0
دهۆك - گارە 1-0
گارە - پێشمەرگەی هەولێر 2-3
ریزبەندی خولەكە پێش ئەنجامدانی یارییەكانی ئەم هەفتەیە بەمشێوەیە:
1- پێشمەرگەی هەولێر 17 خاڵ
2- دهۆك 16 خاڵ
3- گارە 15 خاڵ
4- نەورۆز 11 خاڵ
5- برایەتی 10 خاڵ
6- سۆلاڤ 2 خاڵ
بەفەرمی لەم كۆمەڵەیە یانەی سۆلاڤ یاری مانەوە لە خولی نایابی فاست لینكی كوردستان بەرانبەر یانەی دواین ریزبەندی كۆمەڵەی یەكەم دەكات.
رێبین رەمزی
