یاریزانانی یانەی زاخۆ مانایان گرت

یاریزانانی یانەی زاخۆ مانایان گرت
بە پێی هەواڵی پێشانگای تۆپی پێی عێراق یاریزانانی یانەی زاخۆ دوای یارییەكەی نێوان هەردوو یانەی هەولێر و زاخۆ مانایان لە مەشقكردن گرت و ئامادە نینە دەست بە مەشق ئەنجام بدەن تا پارەی گرێبەست وەرنەگرن.
بە پێی هەواڵی ئەم ماڵپەرە، دەستەی كارگێری یانەی زاخۆ بەڵێنی بە یاریزانەكان دابوو دوای یارییەكەی هەولێر و زاخۆ راستەوخۆ گرێبەست دەدەنە یاریزانەكان و هەروەها لە كاتی بە دەستهێنانی سەركەوتن بری یەك ملیۆن دینار دەدەنە هەر یاریزانێك، بەڵام دوای یارییەكە لە یاریگەی زاخۆ هیچ كەسێك لە دەستەی كارگێری یانەكە ئامادە نەبوو بۆیە یاریزانەكان بریاریان دا مەشقی رۆژانەی خۆیان ئەنجام نەدەن.
بە پێی لێدوانی یەكێك لە یاریزانەكانی یانەی زاخۆ بۆ ماڵپەری پێشانگای تۆپی پێی عێراقی گوتی: دوای گەرانەوەمان یەكێك لە ئەندامانی دەستەی كارگێری یانەكە پەیوەندی پێوە كردین و پێی راگەیاندین، كە بە هیچ شێوەیەك ئەو برە گرێبەستە ماوە بەسەر یاریزانەكان دابەش ناكرێت بۆیە مانگرتن لە مەشقی رۆژانە هیچ سوودی نییە، بۆیە ئێستا نازانین مافی خۆمان لە كوێ وەربگرین.
جێگەی باسە یانەی زاخۆ رۆژی شەممە لە شاری بەغداد یارییەكی چارەنووساز بەرانبەر یانەی ئەمانە بەغداد ئەنجام دەدات، وا بریارە رۆژێك پێش یاری لە رێگەی فرۆكەخانەی هەولێری نێودەوڵەتی بەرەو شاری بەغداد بەرێبكەون.
رێبین رەمزی
Top