لە خولی نایابی عێراقی ھەولێر ھیوای سەرکەوتنی لە دەستدا
لەدرێژەی یارییەکانی خولی نایابی یانەکانی عێراقی لە ھەفتەی حەڤدەھەمی خولەکە لەسەر یاریگای نێودەوڵەتی یانەی زاخۆ بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆری ھاندەرانی وەرزشی ھەردوو یانەی ھەولێرو زاخۆی خاوەن یاریگا ڕووبەرووی یەکتری بوونەوە لەم یارییەشدا یاریزانانی ھەردوو یانە بە درێژایی ماوەی یارییەکە ئاستێکی بەرزیان پێشکەش کرد لە نیوەی یەکەمی یارییەکە یاریزانانی یانەی ھەولێر باشتر یارییان دەکرد چەند ھەلێکی گۆڵکردنیان بۆ ڕەخسا بەڵام ھێرشبەرانی یانەکە نەیانتوانی ھەڵەکان بقۆزنەوە لەبەرامبەریشدا زاخۆ چەند ھەولێکی دا بەڵام ھیچ لایەک نەیانتوانی ئامانجەکەیان بپێکن، لە نێوەی دووەمی یارییەکەش یاریزانانی ھەردوو یانە بە پلانەکانی ڕاھێنەرەکانیان ھاتنە نێو یاریگا بە ئامانجی ئەوەی بتوانن ئەمنجامی یارییەکە بگۆرن بۆ ئەوەی بتوانن سێ خاڵی یارییەکە بۆ خۆیان یەک لای بکەنەوە ھەرچەندە یاریزانانی یانەکەش توندو تیژی زۆریان لە دژی یەکتری بەکارھێنا لە یاریگا و لە خولەکی ٨٩ی یارییەکە لە لێدانێکی سزای گوماناوی یانەی زاخۆ توانی گۆلێک لە رێگای یاریزانی پیشگەری لیبی ڤیتۆری تاکە گۆڵی سەرکەوتنی یارییەکەی تۆمارکرد یارییەکەش بە ئەنجامە بە کۆتایی ھات و ھەولێریش ھیوای سەرکەوتنی بۆ قۆناغی داھاتوو لە دەست چوو زاخۆش کۆی خاڵەکانی ٢٨خاڵ بەرز کردەوە.
