لە خولی پلە یەکی کوردستان سبەی سۆران و ئاشتی ، پێشمەرگەی سلێمانی و خاک ڕووبەرووی یەکتری دەبنەوە

لە خولی پلە یەکی کوردستان سبەی سۆران و ئاشتی ، پێشمەرگەی سلێمانی و خاک ڕووبەرووی یەکتری دەبنەوە
کارزان کانەبی
لەمیاین یارییەکانی ھەفتەی پێنجەمی خولی یانە پلە یەکەکانی کوردستان بڕیارە سبەی دووشەممە لە چەند یاریگایەکی شارەکانی کوردستان شەش یاری گرنگ لە ھەرسێ کۆمەڵەکە بەرێوەبچێت، لە شاری کەرکووک لە یارییەکی بەھێزدا ھەردوو یانەی سەورە و گازی باکور ڕووبەرووی یەکتری دەبنەوە بۆ ئەم یارییەش ھەردوو یانەچاویان لە سێ خاڵی یارییەکەیە، یانەی ئاکرێش لەسەر یاریگای خۆی میوانداری یانەی ھەڵەبجەی شەھید دەکات بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی ھەردوو یانە ئامادەکاری باشیان کردوە بە ئامانجی بەدەستھێنانی سێ خاڵی یارییەکە، لە قەزای سۆرانیش ھەردوو یانەی سۆران و ئاشتی شاری سلێمانی لە یارییەکی بەھێزدا بەیەک دەگەن بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی ھەردوو تیپ ئامادەکاری باشیان کردوە بۆ ئەوەی سێ خاڵی یارییەکە بکەنە ئامانجیان بۆ ئەوەی بتوانن لەم یارییەش ئەنجام شایستە پێشکەش بکەن، لە قەزای پردێش ھەردوو یانەی ئاڵـتون کۆپری و شەھیدان بەیەکدەگەن ، یانەی خاوەن یاریگا چاوی لەوەیە بتوانێ سێ خاڵ بکاتە دیاری ھاندەرانیان ، لەبەرامبەریشدا یانەی شەھیدان دەیەوێت شکستی ھەفتەی ڕابردوو لە بیر بکات و ئەنجامێکی شایستە بەدەست بھێنێت، یانەی کۆیەش لەسەر یاریگای خۆی ولەبەردەم ھاندەرانی یانەی میوانداری یانەی دەربەندیخان دەکات بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی ھەردوو یانەی دەیانەوێت سێ خاڵی یارییەکە بەدەستبھێنن ، یانەی کۆیەش چاوی لە پاڕاستنی پێشەنگی یانەکان و سەرکەوتنە بۆ قۆناغی داھاتوو، پێشمەرگەی سلێمانیش لەسەر یاریگای فەرماندەیی لە سلێمانی میوانداری خاکی کەرکوک دەکات بۆ ئەم یارییەش ھەردوو یانە چاویان لە سەرکەوتن و سێ خاڵی یارییەکەیە، سەرجەم یارییەکانیش لە کاتژمێر ٣ی دوای نیوەرۆ بەرێوەدەچێت.
Top