لە خولی نایابی عێراقی سبەی زاخۆ و ھەولێر لە لوتکەی یارییەکان بەیەك دەگەن

لە خولی نایابی عێراقی سبەی زاخۆ و ھەولێر لە لوتکەی یارییەکان بەیەك دەگەن
کارزان کانەبی
لەدرێژەی یارییەکانی خولی نایابی یانەکانی عێراقی لە ھەفتەی حەڤدەھەمی خولەکە لەسەر یاریگای نێودەوڵەتی یانەی زاخۆ بڕیارە سبەی دووشەممە ھەردوو یانەی زاخۆ و ھەولێر بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆری ھاندەرانی وەرزشی ڕووبەرووی یەکتری ببەنەوە ، بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی ھەردوو یانە ئەوپەری ئامادەباشیان کردوە بە ئامانجی بەدەستھێنانی ئەنجامێکی شایستە لەم یارییە گرنگە چونکە سەرکەوتنی ھەر تیپێک لەم یارییە تاڕادەیەک دەتوانێ بۆقۆناغی داھاتووی خولی نایابی عێراقی سەرکەوتنی ئاسانتر بێت لە چاو یانەکانی تر، بۆیە یاریزانانی یانەی زاخۆ بەپشتن بەستن بە یاریگاو ھاندەرانیان ھەموو کارتەکانی فشار لەم یارییە بەکار دەھێنین ، ماریۆی ڕاھێنەریش پلانی تۆکمەی داناوە بۆ ئەوەی درێژە بە ئەنجامە باشەکانی بداتە و تاڕادەیەک بەدەستھێنانی پلێتی سەرکەوتن بۆ قۆناغی داھاتوو بەدەست بھێنێت ھەرچەندە ئەرکیان ئاسان نابێت لەبەرامبەر کوڕانی ھەولێر کە ئەمساڵ جیاوازن و زۆربەی یاریزانانی کوردی شارەکەن و چاویان لە ئەنجامی شایستەیە بۆئەم یارییە گرنگە، لەبەرامبەریشدا یاریزانانی یانەی ھەولێر لە رۆژی شەممەوە گشتی شاری زاخۆیان کردوە بە سەرپەرشتی ڕاھێنەری یانەکە سائیر ئەحمەد بە ھیوای بەدەستھێنانی سێ خاڵی یارییەکە لە یارییەکەی ئەمڕۆ ھەولێرییەکان ئامادەکاری باشیان کردوە بۆ ئەم یارییە بۆ ئەوەی بتوانن سێ خاڵی گرنگ بەدەستبھێنین لەم یارییە و چەند خانەیەک لە ریزبەندی یانەکان بچنە پێشەوە ھەولێرییەکان چاویان لەوەیە بتوانن ئەمڕۆ بە ئەنجامی باشەوە بگەرێنەوە پایتەختی کوردستان، ھەولێریش ئەرکی ئاسان نابێت لەبەرامبەر زاخۆی خاوەن یاریگاو ھاندەران سەرکەوتنی ئەم یارییەش بۆ ھەردوو یانە گرنگی خۆی ھەیە، لەبارەی ئامادەکارییەکانیش بێجان ئیبراھیم گوتی: ئامادەکارییەکانمان وەکو پێویستە چاومان لەوەیە بتوانین بە ئەنجامی باشەوە بگەرێنەوە ھەولێر ئەم یارییەش بۆ ھەردوو لامان گرنگی خۆی ھەیە بۆیە ھەردوو یانەچاومان لە سەرکەوتنە و متمانەی تەواویشمان بە کوڕانی شارەکەمان ھەیە کە بتوانن ئەنجامێکی دڵخۆشکەر بەدەستبھێنین، یانەی شورتەش لەسەر یاریگای خۆی میوانداری یانەی کەربەلا دەکات بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی ھەردوو یانە چاویان لە بەدەستھێنانی ئەنجامی شایستەیە، ھەر لە بەغداش لە یارییەکی بەھێزدا ھەردوو یانەی میناو سناعە ڕووبەرووی یەکتری دەبنەوەئەم یارییەش بۆ ھەردوویانە گرنگی خۆی ھەیە بۆ ئەوەی بتوانن داھاتوویی خۆیان دیاری بکەن، یانەی نەجەفیش لەسەر یاریگای خۆی لە نەجەف میوانداری یانەی بەغداد دەکات ئەم یارییەش بۆ ھەردوو یانە گرنگی تایبەتی خۆی ھەیە چونکە تاکوئێستا ھیوای سەرکەوتنیان بۆ قۆناغی داھاتوو ماوە بۆیە ڕاھێنەرانی ھەردوو تیپ پلانی تۆکمەیان داناوە، یانەی حدودیش لە یارییەکی زەحمەتدا میوانداری یانەی جەوییەی یەکەمی ریزبەندی یانەکان دەکات سەرکەوتنی ھەردوو یانەش گرنگی خۆی دەبێت لەم یارییە، سەرجەم یارییەکانیش لە کاتژمێر٣٠-٢ دوای نیوەرۆ بەرێوە دەچێت.
١-جەوییە٣٠خاڵ
٢-مینا٢٦خاڵ
٣-زاخۆ٢٥خاڵ
٤-بەغداد٢٤خاڵ
٥-ھەولێر٢٣خاڵ
Top