یەكێتی تۆپی پێی عێراق دوو دەنگی بە دوو پاڵێوراو داوە

یەكێتی تۆپی پێی عێراق دوو دەنگی بە دوو پاڵێوراو داوە
ئەمرۆ لە شاری زیوەرخ لە وڵاتی سویسرا هەڵبژاردەنەكان بۆ دەستنیشانكردنی سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی جیهان (فیفا) ئەنجامدا بە بەشداریكردنی 207 سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی لەسەر ئاستی جیهان، دوای ركابەرییەكی بەهێز لە نێوان پێنج پاڵێوراو، دواجار سویسری جیانی ئەنفانتینۆ بەسەرۆكی نوێی یەكێتی تۆپی پێی جیهان (فیفا) بۆ چوار ساڵی داهاتوو دەستنیشان كرا، دوای ئەنجامدانی هەڵبژاردەكان بە دوو قۆناغ، كە ئەنجامەكان بەمشێوەیە بوو.
قۆناغی یەكەم
جیانی ئەنڤانتینۆ سۆیسری 88 دەنگ
شێخ سەلمان بن ئیبراهیم بەحرێنی 85 دەنگ
ئەمیر عەلی بن ئەلحوسێن ئەردنی 27 دەنگ
جیرۆم شانبین فەرەنسی 7 دەنگ
قۆناغی دووەم
جیانی ئەنڤانتینۆ 115 دەنگ
شێخ سەلمان بن ئیبراهیم 88 دەنگ
ئەمیر عەلی بن ئەلحوسێن 4 دەنگ
جیرۆم شانبین سفر دەنگ
لەم هەڵبژاردەنە سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی عێراق عەبدولخالق مەسعود بەشداری كرد، لە قۆناغی یەكەمی دەنگدانەكە، دەنگی بە ئەمیر عەلی بن ئەلحوسێن دابوو، بەڵام لە قۆناغی دووەمی دەنگدانەكە، عەبدولخالق مەسعود دەنگی بە شەێخ سەلمان بن ئیبراهیم دا، كەچی هیچ سوودێكی نەبوو.
جێگەی باسە پێش ئەنجامدانی هەڵبژاردەنەكان یەكێتی تۆپی پێی عێراق بەفەرمی پاڵپشتی خۆی بۆ ئەمیر عەلی بن ئەلحوسێن دووپاتكردووە لە بەرانبەر ركابەرەكانی.
رێبین رەمزی
Top