لە خولی نایابی عێراقی زاخۆ لە نەجەفی بردەوە

لە خولی نایابی عێراقی زاخۆ لە نەجەفی بردەوە
کارزان کانەبی
لەمیانی یارییەکانی خولی نایابی یانەکانی عێراقی لە ھەفتەی شازدەھەمی خولەکە لەسەر یاریگای نێودەوڵەتی یانەی زاخۆ ھەردوو یانەی زاخۆ و نەجەف بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆری ھاندەرانی وەرزشی ڕووبەرووی یەکتری بوونەوە ، لەم یارییەشدا یاریزانانی یانەی زاخۆ ھەروەکو بەلێنی ئەوەیاندابوو بتوانن باشترین ئاست پێشکەش بکەن لە یارییەکە و سێ خاڵی گرنگ بکەنە دیاری ھاندەرانیان میوانداری نەجەفیان کرد، لەم یارییەشدا یاریزانانی یانەی زاخۆی خاوەن یاریگا توانیان بە درێژایی ماوەی یارییەکەئاستێکی بەرز پێشکەش بکەن لە یارییەکە و ئەنجامی کۆتایش لە بەرژەوەندی خۆیان بە کۆتایی بھێنین (٢-٠)گۆڵ، بڕیاریشە رۆژی دووشەممەی داھاتوو لەسەر یاریگای خۆی میوانداری یانەی ھەولێر بکات لە یارییەکی زەحمەتدا.
١-جەوییە٣٠خاڵ
٢-مینا٢٦خاڵ
٣-زاخۆ٢٥خاڵ
٤-بەغداد٢٤خاڵ
٥-ھەولێر٢٣خاڵ
Top