لە خولی نایابی کوردستان سبەی گارە و نەورۆز ،پێشمەرگەی ھەولێرو سۆلاڤ ڕووبەرووی یەکتری دەبنەوە

لە خولی نایابی کوردستان سبەی گارە و نەورۆز ،پێشمەرگەی ھەولێرو سۆلاڤ ڕووبەرووی یەکتری دەبنەوە
کارزان کانەبی
لەمیانی یارییەکانی گەڕی دەیەمی خولی نایابی یانەکانی کوردستان لە چەند یاریگایەکی شارەکانی کوردستان بڕیارە سبەی پێنج شەممە و رۆژی ھەینی شەش یاری گرنگ و بەھێز لە نێوان یانەکان ئەنجام دەدرێت، لە کۆمەڵەی دووەم سبەی پێنج شەممە سێ یاری بەرێوە دەچێت یانەی دھۆک لەسەر یاریگای خۆی لە یارییەکی بەھێزدا میوانداری یانەی برایەتی دەکات بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی ھەردوو تیپ ئەوپەری ئامادەکارییان کردوە بۆ ئەوەی قەرەبووی شکستی یاری ھەفتەی ڕابردوویان بکەنەوە بۆیە ھەموو ھەولێکیان بەدەستھێنانی سێ خاڵی یارییەکەیە، ھەر لە شاری دھۆکیش یانەی گارە لە یارییەکی گرنگ و بەھێزدا میوانداری یانەی نەورۆز دەکات یانەی گارە چەند یارییەکە ئاستی بەرز بۆتەوە چاوی لەوەیە بتوانێ سێ خاڵی یارییەکە بەدەست بھێنێت و یانەی نەورۆزیش نایەوێ بەدەستی بەتاڵ بگەرێتەوە شاری سلێمانی بۆیە ھەردوو یانەکە چاویان لە سەرکەوتن و سێ خاڵی یارییەکەیە بۆ ئەوەی زیاتر خۆیان لە ریزبەندی یانەکان ببەنە پێشەوە، یانەی سۆلاڤیش لەسەر یاریگای خۆی لە شاری کەرکووک ڕووبەروو یانەی پێشمەرگەی ھەولێری پێشەنگی یانەکان دەکات بۆئەم یارییەش یانەی سۆلاڤ لەئەرکێکی زەحمەتدایە کاتێک ڕووبەرووی بەھێزترین تیپی کۆمەڵەکەی دەبێتەوە یانەی پێشمەرگەی ھەولێریش ئامادەکاری باشی کردوە بۆ ئەوەی درێژە بە ئەنجامە باشەکانی بدات و پارێزگاری لە پێشەنگی یانەکان بکات بۆیە بۆ یارییەکەی ئەمڕۆش کوڕانی پێشمەرگە دەیانەوێت بە سێ خاڵ بگەرێنەوە پیرمام، رۆژی ھەینیش سێ یاری لە کۆمەڵەی یەکەم بەرێوە دەچێت، لە شاری دھۆک لە بەھێزترین یاری ئەم ھەفتەیەدا ھەردوو یانەی زێرەڤانی و ھەولێر ڕووبەرووی یەکتری دەبنەوە بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی یانەی زێرەڤانی لە ژێر گوشار بارێکی دەروونی خراپن کاتێک ھەفتەی ڕابردوو دووچاری گەورەترین شکست بوون لە بەرامبەر تیپی شێروانە ، بۆیە زێرەڤانی ھەموو پلانەکانی خۆیان بەکاردەھێنین بۆ ئەوەی سێ خاڵی گرنگ لە یانەی ھەولێر وەربگرن، لەبەرامبەریش ھەولێری پێشەنگی یانەکان بە کۆمەلێک پلانی تایبەتەوە رووی لە دھۆک کردەوە بۆ ئەوەی درێژە بە ئەنجامە باشەکانی بدات لەم وەرزە ھەموو کارتەکانیان بەکاردەھێنین بۆ ئەوەی سێ خاڵی یارییەکە پێشکەشی ھاندەرانیان بکەن و پێشەنگی یانەکانیش قایمتر بکەن، یانەی زاخۆش لەسەر یاریگای خۆی و لەبەردەم ھاندەرانی یانەکەی میوانداری یانەی ئارارات دەکات بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی یانەی زاخۆ چاویان لە پارێزگاری کردنە لە پلەی دووەمی ریزبەندی یانەکان و یانەی ئاراراتیش بەھیوای زۆرەوە ھاتۆتە زاخۆ بۆ ئەوەی بتوانێ ئەنجامی شایستە بەدەست بھێنێت، بۆ ئەم یارییەش ھەردوو یانە باشترین ئامادەکارییان کردوە ، لە شاری کەرکووکیش لە یارییەکی بەھێزدا یانەی کەرکووک لەسەر یاریگای خۆی لە یارییەکی زەحمەتدا میوانداری شێروانەی کەلار دەکات ، یانەی میوان لە ئێستادا ئاستی بەرز بۆتەوە بۆیە چاوی لەوەیە بتوانێ بە ئەنجامی شایستە و ھەنگاونان بۆ بەڕەووپێشچوونی زیاتر بچێتە پێشەوە ، کەرکووکیانیش دەیانەوێت سوود لە یاریگاو ھاندەران وەربگرن بۆ ئەوەی بتوانن سێ خاڵی تر بخەنە سەر کۆی خاڵەکانیان سەرجەم یارییەکانیش لەکاتژمێر ٣ی دوای نیوەرۆ بەرێوە دەچێت.
Top